ئەمڕۆ سكرتێری ناتۆ سەردانی توركیا دەكات



 

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە سكرتێری گشتی ناتۆ سەردانی توركیا بكات.

سكرتێری گشتیی ناتۆ یەن ستۆڵتنبێرگ لەلێدوانێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی توركیا دەكات، لە سەردانەكەیدا هەوڵ دەدات گووشار لە توركیا بكات بۆ ڕازیبوون بە ئەندامبوونی فێنلاند و سوێد لە هاوپەیمانی ناتۆ.

سكرتێری گشتی ناتۆ لەسەردانەكەیدا بۆ توركیا ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەكانیش بەسەر دەكاتەوە و لە ڕەوشی لێقەوماوان دەكۆڵێتەوە.

سكرتێری ناتۆ لەبارەی پرۆسەی بە ئەندامبوونی فێنلاند و سوێد دەڵێت ئێستا تۆپ لە گۆڕەپانی توركیادایە، ئەو دەتوانێت پرۆسەكە خێرا بكات، بڕیاریش لە دەستی توركیایە كە ئایا تەنها فێنلاند پەسەند دەكات، یان سوێدیش پەسەند دەكات؟.

ئاماژەی بەوەشكردووە ئێستا گرینگ ئەوەیە هەردوو دەوڵەتی فێنلاند و سوێد ببنە ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ.

توركیا دژی بە ئەندامبوونی سوێدە لە هاوپەیمانی ناتۆ، بەهۆی بەردەوامی چالاكییەكانی كوردانی ئەو وڵاتە دژی توركیا و سەرۆكەكەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

بەپێی ناوەرۆكی هاوپەیمانی ناتۆ دەبێت هەموو ئەندامانی ناتۆ بە ئەندامبوونی هەر دەوڵەتێكی نوێ ڕازی ببن.

 

بوومەلەرزەیەك فلیپینی هەژاند
پێشت بوومەلەرزەیەك فلیپینی هەژاند
مەسرور بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن كۆدەبنەوە
دواتر مەسرور بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار