چالاكانی كورد كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپایان ڕاگرت



 

نزیكەی 12 چالاكوانی كورد ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی ئەوروپا لە 24 هەمین ساڵیادی دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەكەكە لەلایەن توركیاوە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

مشتومڕی دانیشتنەكە بۆ ماوەی سێ كاتژمێر ڕاگیرا و پەرلەمانتارانی پەرلەمانی ئەوروپا ژوورەكەیان بەجێهێشت لە كاتێكدا خۆپیشاندەران وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری پەكەكەیان بەرزكردبووەوە و دروشمی دژ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیایان دەگوتەوە.

بێرنارد گویتا، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بە ئاژانسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاند ” ئەوانە چالاكوانانی سەر بە پەكەكە بوون.”

دەشڵێت “خۆپیشاندەران لە بەشی سەرەوەی هۆڵی ستراسبۆرگ بوون، هەندێكیان لەسەر لێواری دیوارەكەی هۆڵی سەرەوە دانیشتبوون و قاچیان بەسەر هۆڵی دانیشتنەكە شۆڕكردبووەوە”.

ئەندامێكی سۆسیال دیموكراتی ئەڵمانیا لە پەرلەمانی ئەوروپا بێرند لانگ دەڵێت “چالاكەوانە كوردەكان شێوازی خۆ هەڵواسینیان بەرسەر بەربەستەكەدا بە جۆرێك بوو كە هەست بكەی خۆیان فڕێ دەدەنە خوارەوە”.

ئاسایشی پەرلەمان پاشان هەوڵیدا بە قسەكردن لەگەڵیاندا بڵاوەیان پێ بكات و لەو ڕووداوەدا كەس زیانی پێنەگەیشت، دواتر ڕۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنەكەی دەستپێكردەوە و ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران ڕۆیشتن.

ڕاشیگەیاند ” ئەم پەرلەمانە بە شانازییەوە پشتیوانی لە ئازادی ڕادەربڕین و مافی ناڕەزایەتی دەربڕین دەكات، بەڵام هەر خۆپیشاندانێك دەبێت هەمیشە ڕێز لە ڕێساكانمان، سەلامەتی گشتی بگرێت و مشتومڕە دیموكراسییەكانمان تێك نەدات.”

ئۆجەلان لە 15 ی مانگی 2 ی ساڵی 1999 لەلایەن توركیاوە لە كینیا دەستگیركرا و لە مانگی شەشی هەمان ساڵدا سزای مەرگی بەسەردا درا.

ئەو ئێستا كە تەمەنی 73 ساڵە هێشتا لە زینداندایە و لە ساڵی 2002 دا سزاكەی بۆ كەمكرایەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی كە پشتیوانانی بەردەوام داوای ئازادكردنی دەكەن.
سەرچاوە/VOA

مەسرور بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن كۆدەبنەوە
پێشت مەسرور بارزانی و ئیمانوێل ماكرۆن كۆدەبنەوە
ژمارەیەك كۆچبەر خنكان
دواتر ژمارەیەك كۆچبەر خنكان
ەیوەندیدار