ئەو خوێندكارەی لە هەولێر 14 چەقۆی لێ‌ درا 4 نەشتەرگەری بۆ كراوە



لە خوێندنگەی هەولێری نموونەیی دوێنێ خوێندكارێك بەچەقۆ هاوپۆلێكی بریندار دەكات و تا ئێستا ئەو خوێندكارە 4 نەشتەرگەری بۆ كراوە.

ئالان نەشئەت، خاڵی ئەو خوێندكارەیە دوێنێ لەسەر نرخی گوڵێك بەچەقۆ لەلایەن هاوپۆلێكی بریندار دەكرێت و بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاوپۆلێكی كوڕەكەیان لە خوێندنگەی هەولێری نموونەیی، كە پۆلی ۹ی بنەڕەتین ١٤ بە چەقۆ خوشكەزاكەی بریندار دەكات و لەدوێنێوە ٤ نەشتەرگەریان بۆ كردووە.

دەشڵێت: “بەهۆی چەقۆكەوە گەدەی بریندار بووە و دوو سانتیمەتر زیاتر گەدەی دوراوەتەوە، لەگەڵ دوورینەوەی پشتی و شانی ڕاستی برینداربووە بەهۆیەوە پەنجەكانی كارناكات و پزیشك سەرقاڵی چارسەرە بۆی، بەڵام ئێستا لەدوێنێ تەندرووستی باشترە”.

لەبارەی هۆكاری ڕووداوەكە ئەوەی خستەڕوو، لەگرووپ هاوپۆلی خوشكەزاكەی پێی وتوە گوڵ دێنێ لە ١٤/٢/٢٠٢٣ لە خوێندنگە دەیفرۆشێتەوە، ئەویش وتویەتی گوڵێك و ورچێكی بۆبێنێت تابیكاتە دیاری بەدایكی، بڕەكەشی ١٠ هەزار دینار بووە، بەڵام دوای ئەوەی گوڵەكەی پێدەدات دەڵێت: دەبێت ٥٠ هەزار دینارم پێبدەی، بۆیە خوشكەزاكەی ڕەتی دەكاتەوە ئەو پارە زۆر بدات، بۆیە بەچەقۆ هێرش دەكاتە سەری و هەڕەشەش لە هاوپۆلەكانی تری دەكات قسە نەكەن، بەڵام گرتەی ڤیدیۆیی هەیە.

وتیشی، “ئێستا ئەو خوێندكارەی بەچەقۆ هێرشی كردۆتەوە سەر كوڕەكەیان دەستگیركراوە”.

ژنێك لە دوای 222 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەزەكەى توركیا ڕزگاركرا
پێشت ژنێك لە دوای 222 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەزەكەى توركیا ڕزگاركرا
ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت دیاز بگێڕێتەوە بۆ یانەكەی
دواتر ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت دیاز بگێڕێتەوە بۆ یانەكەی
ەیوەندیدار