ژنێك لە دوای 222 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەزەكەى توركیا ڕزگاركرا



تیمەكانی فریاكەوتن توانییان ژنێكی تەمەن 42 ساڵ لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەكەدا لە ویلایەتی كەهرەمان مرعش ڕزگاربكەن، ئەمەش لەدوای مانەوەی بۆ ماوەی 222 كاتژمێر لەژێر داروپەردووە ڕووخاوەكان لە باشووری توركیا.

تیمەكانی گەڕان و فریاكەوتن كە لە بۆرسەوە هاتبوون، لەژێر داروپەردووی یەكێك لە تەلارەكاندا لە گەڕەكی “خەیروڵڵا” لە قەزای “ئۆنایكی شوبات” لە ویلایەتەكە، گوێیان لە دەنگێك بوو.

ئەو تیمانە توانییان مەلیكە ئیمام ئۆغڵۆی تەمەن 42 ساڵ لەدوای 222 كاتژمێر لە مانەوە لەژێر داروپەردوودا، ڕزگار بكەن.

لە 6ی ئەم مانگەدا دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریايان هەژاند و بوونە مایەی گیان لەدەستدان دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و ێرانبوونی لەسەدا 50ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە.

 

 

ئەو تۆمەتبارەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی لە ئافرەتێك كردبوو دەستگیركرا
پێشت ئەو تۆمەتبارەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی لە ئافرەتێك كردبوو دەستگیركرا
ئەو خوێندكارەی لە هەولێر 14 چەقۆی لێ‌ درا 4 نەشتەرگەری بۆ كراوە
دواتر ئەو خوێندكارەی لە هەولێر 14 چەقۆی لێ‌ درا 4 نەشتەرگەری بۆ كراوە
ەیوەندیدار