ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت دیاز بگێڕێتەوە بۆ یانەكەی



ڕاپۆرتێكی ئیتاڵی باس لە خواستی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەكات بۆ گێڕانەوەی ئیبراهیم دیازی یاریزانی ئیسپانی كە ئێستا بە خواست لە میلان یاریی دەكات.

دیاز لە ساڵی 2021وە تا هاوینی 2023 بەشێوەی خواستن دراوە بە میلان، لەگەڵ بوونی ڕێگەچارەی كڕینی یاریزانەكە لەبەرامبەر 22 ملیۆن یورۆ، بەڵام ڕیاڵ مەدرید مافی ئەوەی هەیە سەرلەنوێ‌ یاریزانەكە لەرامبەر 27 ملیۆن یورۆدا بفرۆشێتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی “لا جازیتا دیللۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی، ئەو ئاستەی دیاز لەم وەرزەدا لەگەڵ میلان پێشكەشی كردووە، وای لە ڕیاڵ مەدرید كردووە بیر لە سەرلەنوێ‌ گێڕانەوەی یاریزانەكە بكاتەوە بۆ ڕیزەكانی یانەكە.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئیبراهیم دیاز سەركردایەتی میلانی كرد بۆ بردنەوە لە تۆتنهام بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر.

ئەو خوێندكارەی لە هەولێر 14 چەقۆی لێ‌ درا 4 نەشتەرگەری بۆ كراوە
پێشت ئەو خوێندكارەی لە هەولێر 14 چەقۆی لێ‌ درا 4 نەشتەرگەری بۆ كراوە
دواین زانیاری لەسەر چارەنووسی كۆچبەرانی یەختە نقوم بووەكەی یۆنان
دواتر دواین زانیاری لەسەر چارەنووسی كۆچبەرانی یەختە نقوم بووەكەی یۆنان
ەیوەندیدار