ئەو تۆمەتبارەی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی لە ئافرەتێك كردبوو دەستگیركرا



پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لەرێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی لێکردووە لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانی پارەی لێوەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لە لایەن هاووڵاتییەکەوە لە رەگەزی مێ لەسەر تۆمەتباری نادیار کە بە وتەی سکاڵاکار تۆمەتبار لە رێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی لێکردووە لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانی پارەی لێوەرگرتووە.

پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد دوای بەدەستهێنانی زانیاری پێویست توانرا لە کاتی پێدانی پارە و دوای ڕووبەڕووبونەوە تۆمەتبار بەناوی (ه.ج.ر) لەدایکبوی ٢٠٠٠ و ڕەگەزی نێر دەستگیرکرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانی بەچەند تاوانی تر دانا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لەچەند کەسی ترکردووە و بڕە پارەیەکی زۆریشی لێوەرگرتون لەبری بڵاونەکردنەوەیان، دواتر دادوەر بڕیاریدا بەڕاگرتنی تۆمەتبارانی ناوبراو بەپێ ماددەی (٢) لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.

لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە کۆمپانیاکان ئاگاداردەکرێنەوە
پێشت لەبارەی حەجی ئەمساڵەوە کۆمپانیاکان ئاگاداردەکرێنەوە
ژنێك لە دوای 222 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەزەكەى توركیا ڕزگاركرا
دواتر ژنێك لە دوای 222 كاتژمێر لەژێر داروپەردووی بومەلەزەكەى توركیا ڕزگاركرا
ەیوەندیدار