حكومەتی هەرێم 13 بارهەڵگر هاوكاری گەیاندە عەفرین



حكومەتی هەرێمی كوردستان، ١٣ بارهەڵگر هاوكاری مرۆیی گەیاندە لێقەوماوانی شارۆچكەی عەفرین لە ڕژئاوای كوردستان كە بەهۆی بوومەلەرزەكەی مەڕەشی باكوری كوردستانەوە كە بە “كارەساتی سەدە” ناودەبرێت، زیانیان بەركەوتووە.

ئەو ١٣ بارهەڵگرە كە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە نێردراوە، لە دەروازەی سنووەیی ئۆنجوپنار لە پارێزگای كلیسەوە لە توركیا داخڵی دەروازەی سنووریی بابوسەلامە لە عەزاز بوون.

بارهەڵگرەكان كە بە هەماهەنگی حكومەتی كاتیی سووریا چوونە ناو وڵاتەكەوە خێوەت، بەتانی، پێداویستیی فریاگوزاریی و خۆراكیان باركردبوو.

بەرپرسانی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئاماژەیان بەوە كرد بە فەرمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوكارییان گەیاندووەتە زیانبەركەوتووانی بوومەلەرزەكە و بۆ دووەم جارە هاوكاری مرۆیی دەگەیەننە ناوچەكە. ئاشكراشیان كرد خێوەت، خۆراك، ئاو و جلوبەرگیان بۆ زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكان هێناوە.

هاوكارییەكان گەیەندرانە زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكان، لە ناحیەی جندرێسی سەربە عەفرین لە ڕۆژئاوای كوردستان.

حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشتر لە ١٠ی شوباتدا هاوكاری مرۆیی گەیاندبوویە شارەدێی جندرێس.

بوومەلەرزەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا گیانلەدەستدانی لانیكەم سێ هەزار و ٥٨١ كەسی لێكەوتەوە كە زیاتر لە نیوەیان لەو ناوچانەدان كە دەكەوێتە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن.

نزیكەی 100 كەس بە تۆمەتی دزی و تاڵانی دەستگیركران
پێت نزیكەی 100 كەس بە تۆمەتی دزی و تاڵانی دەستگیركران
پەكەكە دژی راگەیاندنی باری نائاسایی هەڵوێستی ڕاگەیاند
دوات پەكەكە دژی راگەیاندنی باری نائاسایی هەڵوێستی ڕاگەیاند
پەیوەندیدار