نزیكەی 100 كەس بە تۆمەتی دزی و تاڵانی دەستگیركران



 

لە 11 پارێزگای توركیاو باكووری كوردستان 97 گومانلێكراو بە تۆمەتی دزی و تاڵانی لە ناوچەكانی بوومەلەرزە دەستگیركران.

ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی توركیا بڵاویكردەوە، لە میانی 232 لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی دزی، تاڵانی و قۆڵبڕین لە ناوچەكانی بوومەلەرزە‌ 97 گومانلێكراو دەستگیركران.

بەگوێرەی زانیارییەكان، داواكارانی گشتیی كۆماری توركیا دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە لە ڕووداوەكانی دزی، تاڵانی، خراپ بەكارهێنانی متمانە بۆ قۆڵبڕین و هەڵخەڵەتاندن لە ڕێگەی بەكارهێنانی سستەمەكانی پەیوەندیكردن لە دوای بوومەلەرزەكان لە ناوچە زیانلێكەوتووەكان.

داواكارانی گشتیی توركیا لە چوارچێوەی ئەو لێكۆڵینەوانەی كە لە 232 دۆسێ دەستیان پێكردووە،97 گومانلێكراویان لە 11 پارێزگا دەستگیردووە و 22 گومانلێكراویش بە مەرج ئازادكراون.

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەكی بەهێز پارێزگای مەڕەشی باكووری كوردستانی هەژاند و بەو هۆیەوە هەزاران كەس گیانیان لەدەستداو هەزارانی دیكەش بریندار و بێ‌ ماڵ و حاڵ بوون.

توركیا دەروازە سنوورییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ناكاتەوە
پێشت توركیا دەروازە سنوورییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ناكاتەوە
حكومەتی هەرێم 13 بارهەڵگر هاوكاری گەیاندە عەفرین
دواتر حكومەتی هەرێم 13 بارهەڵگر هاوكاری گەیاندە عەفرین
ەیوەندیدار