وەزارەتی دارایی؛ هاووڵاتیان لە بوونی دراوی ساختە ئاگادار دەكاتەوە



ماوەیەكە بڵاوبونەوەی دراوی ساختە لە بازارەكانی هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و وەزارەتی دارایی و ئابوریش داوا لە هاوڵاتیان دەكات زیاتر چاو كراوە بن لە كاتی مامەڵەكردن بە جۆرەكانی دراو تا توشی زیان نەبن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەست بەسەر بڕێكی زۆر دراوی عێراقی ساختە لە جۆری ٢٥ هەزاری و ٥٠ هەزاری و دۆلاری ئەمریكی ساختە لە جۆری ٥٠ دۆلاری و ١٠٠ دۆلاریدا گیراوە و ڕێكاری یاسایی پێویست لەوبارەیەوە ئەنجام دراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەڕێوبەرایەتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی خولی هۆشیاری بۆ خەزنەداری بانكەكان كردۆتەوە تا زیاتر چاو كراوە بن لەكاتی مامەڵەكردن بەدراوەكان، بڕیاریشە خولی هۆشیاری بۆ فەرمانگەكان و نوسینگەو كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بكرێتەوە تا هەمووان زیاتر بەئاگا بن لە بڵاوبونەوەی دراوی ساختەو مەترسیەكانی.

 

ڕێككەوتنەكەی عێراق و ئەمریكا لەسەر دۆلار چی سوودێك بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت؟
پێشت ڕێككەوتنەكەی عێراق و ئەمریكا لەسەر دۆلار چی سوودێك بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت؟
لە شارەزوور سێ‌ كەس لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیر كران
دواتر لە شارەزوور سێ‌ كەس لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیر كران
پەیوەندیدار