لە شارەزوور سێ‌ كەس لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیر كران


مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزور سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی ڕاسپارد، كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران.

ڕاشیگەیاندووە، دوای لێكۆڵینەوەكان و دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتباران لە گوندی زڕگوێز بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و دواتر توانرا لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە ئۆتۆمبێلەكە لە قەزای كۆیە بدۆزرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران ( ن،خ،م لەدایكبووی 1994) و (گ،م،ف لەدایكبووی 1988) و (ف،ح،ح لەدایكبووی 1984) كە پێشینەی تاوانیان هەیە و لە چەند بنكەیەكی تر داواكراون بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

وەزارەتی دارایی؛ هاووڵاتیان لە بوونی دراوی ساختە ئاگادار دەكاتەوە
پێشت وەزارەتی دارایی؛ هاووڵاتیان لە بوونی دراوی ساختە ئاگادار دەكاتەوە
ئەو گژوگیانەی یارمەتی سووتانی چەوری و دابەزینی كێش دەدەن
دواتر ئەو گژوگیانەی یارمەتی سووتانی چەوری و دابەزینی كێش دەدەن
پەیوەندیدار