ڕێككەوتنەكەی عێراق و ئەمریكا لەسەر دۆلار چی سوودێك بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت؟



ئەو ڕێككەوتنەی عێراق لەگەڵ ئەمریكاییەكان ئەنجامی داوە هەردوو لایەنی ئەرێنی و نەرێنی بۆ حكومەتی عێراقی هەیە، بەڵام لە دواجاردا لە ئەگەری جێبەجێ‌ كردنی سوود بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت و مژدە بەخشە بۆ دابەزاندنەوەی بەهای سەرجەم كاڵا و پێویستییەكانی هاووڵاتیان، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە گران بوون.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرەتای كۆبوونەوەكانی شاندی عێراقی لە ئەمریكا لەگەڵ دامەزراوەی بانكی فیدڕاڵی بووە و ئەو ڕێككەوتنانەی كراون مژدەبەخشن بۆ خەڵك و دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار، چونكە پاڵپشتی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندییان كردووە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار، هەر بۆیە حكومەت بڕیاریدا بەهای ئاڵوگۆڕی دۆلار دابەزێنێت بۆ 130 هەزار دینار بۆ 100 دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ دامەزراوەی (جەی پی مۆرگان) كراوە بەشێكە لە ڕێككەوتنەكان بۆ پارەداركردنی دەرەكی ئەو پڕۆژانەی لەگەڵ چین ئەنجام دراون.

ڕاشیگەیاند، بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكی دەبێت، كە پێدەچێت مەرجەكانی ئەوان قورس بێت بۆ جێبەجێ‌ كردنی لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە، بەو پێیەی ئەوان لیستی تیرۆر و ئەو كەسایەتی و بانك و وڵاتانەیان لایە، كە مامەڵە كردن لەگەڵیان قەدەغەیە>

جەختیشی كردەوە، ئەگەر لە گفتوگۆكاندا ئەو لیستانە بهێنرێنە پێشەوە ئەوا كێشە بۆ حكومەتی عێراق دروست دەكەن، چونكە لەوانەیە كەسایەتی و بانكی عێراقیش بگرێتەوە.

سودانی بۆ دابەشكردنی زەوی و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بڕیاریدا
پێشت سودانی بۆ دابەشكردنی زەوی و دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بڕیاریدا
وەزارەتی دارایی؛ هاووڵاتیان لە بوونی دراوی ساختە ئاگادار دەكاتەوە
دواتر وەزارەتی دارایی؛ هاووڵاتیان لە بوونی دراوی ساختە ئاگادار دەكاتەوە
ەیوەندیدار