سودانی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بڕیاری نوێ‌ دەردەكات



سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لەسەر بە ئەلیكترۆنی كردنی پسووڵەی خۆراك، بەجۆرێك هەر سەرۆك خێزانێك كارتی ئەلیكترۆنی بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك هەبێت تاوەكو ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو كەسانەی بەشەخ‌وراك وەردەگرن ئاشكرابكرێت و ناوی مردووان و ئەوانەی لەدەرەوەی وڵاتن لەسیستمی بەشەخۆراك بسڕنەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەك شەممە 12ی شوبات، بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراك سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر كارتی بەشەخۆراكی كرد”.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا بەرنامەیەكی ئەلیكترۆنی خرایەڕوو، كە بریتییە لە پەسەندكردنی كارتێكی ئەلیكترۆنی بۆ هەر سەرۆك خێزانێك، كە بەشەخۆراكی مانگانەی هەیە.

سودانی بڕیاری دا، بە “گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە، بۆ دابینكردنی ماددەكانی بەشەخۆراك بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ سەرجەم هاووڵاتییان و خەڵكی هەژار، كە دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، بڕیاری گونجاویش لەوبارەیەوە درا.”

وەك لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە،،” بەپێی كارتی ئەلیكترۆنی ناوی مردووان و دانیشتوانی دەرەوەی عێراق و هەموو ناوێكی وەهمی ئاشكرا دەبێت و جیادەكرێنەوە لەوانەی بە شێوەیەكی ڕاستەقینە بەشەخۆراك وەردەگرن”.

بۆچی حەواڵە زیاد كرا بەڵام دۆلار دانەبەزی؟<br>تروسكایی ڕێككەوتنی عێراق و ئەمریكا لەو دۆلارە زۆرەی ئەمڕۆ خرایە بازاڕەوە دەركەوت
پێشت بۆچی حەواڵە زیاد كرا بەڵام دۆلار دانەبەزی؟<br>تروسكایی ڕێككەوتنی عێراق و ئەمریكا لەو دۆلارە زۆرەی ئەمڕۆ خرایە بازاڕەوە دەركەوت
توركیا لەبارەی مەترسی لەسەر بەنداوەكانی وڵاتەكەی هاتەدەنگ
دواتر توركیا لەبارەی مەترسی لەسەر بەنداوەكانی وڵاتەكەی هاتەدەنگ
ەیوەندیدار