چێشتلێنەرەکەی پوتین “پێشبینی” کۆتاییهاتنی شەڕی ئۆکراین دەکات



 

سەرۆکی گرووپی ڤاگنەری سەربازی ڕووسیا، یێڤگنی پریگۆزین کە نازناوی “چێشتلێنەری پوتین”ی لێنراوە، باس لە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراین دەکات و پێشبینی وادەی کۆتایی هاتنی دیاری دەکات.

 

یێڤگێنی پریگۆزین لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆییدا، کە درەنگانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو ١٠-٢-٢٠٢٣ میدیاکانی ڕووسیا بڵاویانکردەوە، ڕایگەیاندووە، تا ڕووسیا کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین دەکات، شەڕ ڕەنگە ١٨ مانگ بۆ دوو ساڵ بخایەنێت.

 

یێڤگینی، ئەوەشی وتووە؛ ڕەنگە شەڕ بۆ وادەیەکی درێژخایەنتر بەردەوام بێت، ئەگەر مۆسکۆ بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ناوچەفراوانەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری دنیپیرۆ بدات.

 

بە پێی قسەکانی چێشتلێنەرەکەی پوتین، هێزه کانی ڕووسیا دەبێت کۆنتڕۆڵی شاری ستراتیجی باخموت بکەن بۆ بەڕەوپێشبردنی هەڵمەتە سەربازییەکانیان، هەرچەندە ڕووبەڕووی بەرگری سەختی ئۆکراینییەکان دەبنەوە، بۆیە پێویستە ڕووسیا ئامانجی ڕوون دابنێت لە هەڵمەتەکانیدا کە نزیکەی ساڵێکە بەردەوامە، ئەمەش بۆ ئەوەی بوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین جێگیر بکات، یان هەنگاو بنێتە پێشەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی خاکی زیاتر.

 

 

ڕووسیا لە وەرزی پاییزدا تووشی زنجیرەیەک پاشەکشە بوو، کاتێک سوپای ئۆکراین هێرشی بەرپەرچدانەوەی “سەرکەوتوو”ی دەستپێکرد بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی بەشێکی زۆری خاکی ڕۆژهەڵات و باشوور.

 

لە ڕۆژی هەینیەوە، ڕووسیا دوای وەستانێکی کورت، ١٤هەمین خولی هێرشە بەرفراوانەکانی بۆ سەر ناوەندەکانی وزەی ئۆکراین و ژێرخانە گرنگەکانی دیکەی دەستپێکردووە.

 

شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراین  لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرەو کۆتایی ساڵی یەکەمی خۆی دەڕوات، لەو ماوەیەدا ڕووسیا توانی زۆرێک لە ناوچەکان کۆنترۆڵ بکات، بەڵام نەیتوانی دەسەڵاتی خۆی و کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنێت.

ڕووسیا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ناتۆ دەكات
پێشت ڕووسیا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ناتۆ دەكات
هۆشداریی لەبەرزبوونەوەی ژمارەی قووربانیانی بوومەلەرزە دەدرێت
دواتر هۆشداریی لەبەرزبوونەوەی ژمارەی قووربانیانی بوومەلەرزە دەدرێت
ەیوەندیدار