ڕووسیا داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ناتۆ دەكات



ئەمریكا بە هێرشەكەی سەر بۆرییە غازەكانی باكووری ئەوروپا تۆمەتبار دەكرێت

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا درەنگانێكی شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، ناتۆ پێویستە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات و تاوتوێی ئەو شتانە بكەن كە لەم دواییانەدا سەبارەت بە تەقینەوەكانی بۆری غازی نۆرد سترێم ڕوویانداوە.

ڕۆژنامەنووسی لێكۆڵەری ئەمریكایی سیمۆر هێرس لە پۆستێكدا لە زاری سەرچاوەیەكی نەناسراوەوە ئاشكرایكرد، ژێردەریاییەكانی هێزی دەریایی ئەمریكا لەسەر فەرمانی جۆ بایدن، سەرۆك كۆمار بۆریەكانی هێڵی نۆردسترێم دوویان لەناوبردووە.

كۆشكی سپی ئەو بانگەشانەی ڕەتكردەوە كە ئەمریكا لە پشت تەقاندنەوەی ئەو بۆریانەوە بێت، كە غازی ڕووسیا بۆ ئەڵمانیا دەگوازێتەوە و بە “بە درۆ و خەیاڵ” وەسفی كردووە.

سوێد و دانیمارك كە لە سنووری ئابووری ئەواندا تەقینەوەكان ڕوویداوە، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە بۆرییەكان بە ئەنقەست تەقێنراونەوە، بەڵام ئاماژەیان بەوە نەكردووە كێ بەرپرسیارە.

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ناتۆ ئەو ڕووداوەیان بە “كردەوەیەكی تێكدان” وەسف كردووە.

مۆسكۆ ڕۆژئاوای بە بەرپرسی تەقینەوەكان تۆمەتبار كرد،  وردەكاریی تەقینەوەكان ئاشكرا نەكراوە، لە ئەنجامدا درز لە بۆرییەكاندا دروست بووە. هیچ لایەنێكيش بەڵگەیان بۆ ئەو قسانەیان نەخستەڕوو.

زاخارۆڤا نووسیویەتی: “لێرەدا ڕاستییەكی زۆر دەربارەی تەقینەوەی بۆرییەكان هەیە، بەتایبەت پاڵنەر و بەڵگەكان، كە ڕۆژنامەنووسان بەدەستیان هێناوە، دەتوانرێت ئەنجامەكانیان لێ دەربهێنرێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “كەواتە كەی لوتكەی بەپەلەی ناتۆ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆخەكە بەڕێوەدەچێت ؟”.

بوومەلەرزە، دەسەڵاتەكەی ئەردۆغانی لەرزاند
پێشت بوومەلەرزە، دەسەڵاتەكەی ئەردۆغانی لەرزاند
چێشتلێنەرەکەی پوتین “پێشبینی” کۆتاییهاتنی شەڕی ئۆکراین دەکات
دواتر چێشتلێنەرەکەی پوتین “پێشبینی” کۆتاییهاتنی شەڕی ئۆکراین دەکات
ەیوەندیدار