بەفر هاتووچۆی ڕێگایەكی پێنجوێنی ئەستەم كردووە



بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و بەستوویی ڕێگاكەوە، داوا لە شۆفێران دەكرێت لە ڕێگای (پێنجوێن – ناڵپارێز) ، زنجیر لە تایەی ئۆتۆمبێلەكانیان ببەستن.

ڕائید كەیوان جەبار، ئەفسەر لەبەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی قەزای پێنجوێن، ڕایگەیاند، لەئێستادا ڕێگای (پێنجوێن – ناڵپارێز) بەهۆی بەفربارین ‌و دابەزینی پلەكانی گەرماوە بەستویەتی، بۆیە داوا لەشۆفێران دەكەن، زنجیر لەتایەی ئۆتۆمبێلەكانیان ببەستن ‌و بەبێ زنجیر هاتوچۆ لەو ڕێگەیەوە نەكەن، بۆئەوەی سەلامەت بن‌و تووشی ڕووداوی هاتوچۆ نەبن.

قەزای پێنجوێن، ناوچەیەكی ساردە و ساڵانە لە وەرزی سەرمادا بەفرێكی زۆر دەبارێت و بەو هۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستدەبێت.

 

هۆشداریی لەبەرزبوونەوەی ژمارەی قووربانیانی بوومەلەرزە دەدرێت
پێشت هۆشداریی لەبەرزبوونەوەی ژمارەی قووربانیانی بوومەلەرزە دەدرێت
زۆرتر لە پێنج ملیۆن كەس لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بێ ماڵن
دواتر زۆرتر لە پێنج ملیۆن كەس لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بێ ماڵن
ەیوەندیدار