بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ هونەرمەندانی بوارەكانی شانۆ و شێوەكاریو فیلمسازی و مۆسیقا كۆبووەوە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هونەرمەندان لە رابردوودا رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان هەبووە و توانیوویانە ماندوونەناسانە خزمەتی فەرهەنگ و كەلەپووری كوردی بكەن و مێژوویەكی درەوشاوە تۆماربكەن، دەشڵێت،”ئەنجوومەنێكی تایبەت لە هەموو بوارە هونەرییەكاندا دروستدەكەین و پێكەوە هەنگاوی گەورە لەوبارەیەوە دەنێین”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هونەرمەندانی بوارەكانی شانۆ و شێوەكاری و فیلمسازی و مۆسیقا كرد و ‏‎لە دیدارەكەدا رۆڵی هونەر و كاریگەرییەكانی لەسەر كۆمەڵگە، دۆخی ئێستای هونەر لە هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی و پشتیوانیی هونەرمەندان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

ئاماژەی بە رۆڵی هونەرمەندان كردووە، كە لە رابردوودا كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەریان هەبووە و توانیوویانە ماندوونەناسانە خزمەتی فەرهەنگ و كەلەپووری كوردی بكەن و مێژوویەكی درەوشاوە تۆماربكەن.

راشیگەیاندووە، دەبێت هونەر لەسەردەستی ئێوە بەرەوپێشچوونی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی كە بە پایتەختی رۆشنبیری ناسراوە رەنگدانەوەی ناوەكەی بێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە ئێوەی هونەرمەند دەتوانن رۆڵێكی كاریگەر بگێڕن لە ئاڕاستەكردنی كۆمەڵگە و سەلیقەی گشتی، بەرهەمەكانتان رەنگدانەوەی ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسیی هەرێمەكەمان بێت و نموونەی هونەری باڵا پێشكەش بە خەڵكی خۆمان و جیهان بكەین.

‏‎لەبارەی ئازادیی كاری هونەری و دەستتێوەردانی سیاسیشەوە بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەكردووە، كە نابێت هونەر بە سیاسی بكرێت و رێگەمەدەن هیچ كەس و لایەنێك دەستوەردان لە كارەكانتان بكات، رەخنەگربن و لەڕێگەی هونەرەكەتانەوە بەگژ نادادی و ستەمدا بچنەوە، ئەمەش یەكێكە لە ئەركەكانی هونەر.

‏‎هاوكات هونەرمەندانی كوردستان ئاماژەیان بە گرفت و بەربەستەكانی نێو كایەی هونەر كرد و میكانیزمی چارەسەركردنی كێشەكانیان خستەڕوو و رایانگەیاند، ئەم دیدارانە گرنگی خۆیان هەیە و هۆكارێكە بۆ رەواندنەوەی كێشەكان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی داهێناندا.

‏‎هەروەها ستایشی هەوڵ و پشتیوانییەكانی مام جەلال و هێرۆ خانیان كرد، كە لە رابردوودا بەهەمووشێوەیەك هاوكاری هونەرمەندان بوون و لەسەر دەستی ئەوان هونەر لە هەرێمی كوردستان بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە.

‏‎هەر لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی چەند بڕیارێكی گرنگ و پێویستی لەبارەی دۆخی هونەر و هونەرمەندان لە هەرێمی كوردستان، بەرەوپێشچوون و گەشەپێدانی رەوتی هونەری و پشتیوانیی هونەرمەندان دەركرد و باسی لەوەكرد، كە ئەنجوومەنێكی تایبەت لە هەموو بوارە هونەرییەكاندا دروستدەكەین و پێكەوە هەنگاوی گەورە لەوبارەیەوە دەنێین.

پەڕلەمانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە
پێشت پەڕلەمانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە
پێنج جۆری جیاوازی قەڵەوی ورگ و هۆكارەكانی
دواتر پێنج جۆری جیاوازی قەڵەوی ورگ و هۆكارەكانی
ەیوەندیدار