پێنج جۆری جیاوازی قەڵەوی ورگ و هۆكارەكانی



پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، قەڵەوی ورگ لە مرۆڤێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕێت بەگوێرەی ئەو هۆكارە تایبەتانەی بوونەتە هۆی دروستبوونی ، كە پێنج جۆر قەڵەوی ورگ هەیە .

د.كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كەقەڵەوی ورگ لە مرۆڤێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕێت بەگوێرەی ئەو هۆكارە تایبەتانەی بوونەتە هۆی دروست بوونی یەكێك لەو هۆكارە باوانە كێشەی هۆرمۆنە، كە بە زۆری بەشی خوارەوەی سك گەورە دەبێت .

1. ورگ بەهۆی كێشەی هۆرمۆنەوە:

بە زۆری بەشی خوارەوەی سك گەورە دەبێت بە هۆی تێك چوونی هۆرمۆنەكانەوە لەوانە :
• تەمەڵی یا سستی غوودەی دەرەقی .
• زۆری هۆرمۆنی كۆرتێزۆڵ لە ناو لەش دا .
• كێشەی هۆرمۆنی ڕەگەزی نێر وەك كەمی تێستێتڕۆن .
• كێشەی تایبەت بە خانمان وەك كۆنیشانەی كیسی هێلكەدان ، تەمەنی ناوئومێدی دوای وەستانی سووڕی مانگانە ، كۆبۆنەوەی شلەمەنی لە ناو لەش كاتی سوڕی مانگانە .
٢ . ورگ بە هۆی ئاوسان و غازاتەوە:

هەندێ جار قەڵەوی ورگ بە هۆی زۆری كێشەوە نیە بەڵكو بە هۆی ئاوسانی سكەوە دروست دەبێ ، بەیانیان كاتی لە خەو هەستان سكی ئەو كەسە تەخت و ڕێكە و شەوان گەورە دەبێت ، لە هۆكارە باوەكانی :
• زۆر خواردنی خواردن و خواردنەوەی سوێر كە دەبێتە هۆی كۆبونەوەی شلەمەنی لەناو سك
• زۆر خۆری .
• سیستمی خۆراكی دەوڵەمەند بە كاربۆهێدرات یا خواردنی ناتەندروست وێنەی خواردنەوە گازیەكان یا چەوریە زیانبەخشەكان .
• زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی دەبنەی ئاوسانی سك وەك شیر و بەرهەمەكانی .
• بوونی كێشەی تەندروستی وەك نەخۆشی گەنم ، قەبزی درێژخایەن ، كۆنیشانەی تەهیجی كۆڵۆن .
3. ورگ بە هۆی خواردنەوە كحولیيەكان:

ئەو كاتە جگەر كحول بەكاردێنی وەك سەرچاوەی وزە لە جەستە و دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی چەوری لەناو ورگ ، جگە لەوەی خواردنەوە كحولیەكان یەكێكن لە هۆكاری قەڵەوی بە هۆی بوونی بڕێكی زۆر لە كالۆری ؛ ورگ لەو حاڵەتەدا خڕ دەبێت و هەندێك هۆكار دەبنە زیاد بوونی وەك :
* ڕەگەزی نێر : لە پیاوان دا زیاترە .
* تەمەن : لەگەڵ بە ساڵداچوون دا زیاترە .
4. ورگی دایكایەتی :

دوای دوو گیانی و مناڵ بوون .
5. ورگ بە هۆی قەلەقی و دڵەڕاوكێەوە :

قەلەقی بەردەوام ، چەوری بە زۆری لە دەوری ناوك و دەووروبەری كۆدەبێتەوە .
* بێگومان لە بیرمان نەچێت كە زۆری كێش و قەڵەوی هەموو جەستە دەبێتە هۆی قەڵەوی ورگ .
* شێوازی چارەسەركردنی هەریەكێك لەم جۆرانە بە گۆێرهی هۆكارەكەی و كێشی ئەو مرۆڤە و باری تەندروستی دەگۆڕێت .

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ هونەرمەندانی بوارەكانی شانۆ و شێوەكاریو فیلمسازی و مۆسیقا كۆبووەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ هونەرمەندانی بوارەكانی شانۆ و شێوەكاریو فیلمسازی و مۆسیقا كۆبووەوە
چالاكوانان لەدەربەندخان دەست بەمانگرتن لەخواردن و خواردنەوە دەكەن
دواتر چالاكوانان لەدەربەندخان دەست بەمانگرتن لەخواردن و خواردنەوە دەكەن
ەیوەندیدار