پسپۆڕێك: بومەلەرزەكەی توركیا بەهۆی ئاوی عەمباركراوی فوراتەوەیە



ئیبراهیم سەعید مامۆستای جوگرافیا لە زانكۆی دیمەشق پێیوایە، بەردەوامبوونی چالاكی بومەلەرزە لە توركیا، بەهۆی زۆریی ئاوی عەمباركراوی بەنداوی گەورەی ئەتاتوركەوەیە.


بەپێی نوسینێك كە لەلایەن سەعیدەوە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوە”ئەو بڕە زۆرە ئاوە عەمباركراوەی لە بەنداوی ئەتاتوركدایە، هۆكاریی چالاكیی بومەلەرزەیە، بەنداوی ئەتاتورك 48 ملیار لیترسێجای ئاوى لە ڕووباری فورات عەمباركردووە”.

بە بۆچوونی ئەو مامۆستایەی زانكۆی دیمەشق”بەنداوی ئەتاتورك پێشێلكارییە بۆ سروشت و پشكی ئاوی عیراق و سوریا، توركیا هەڵەی كرد كاتێك بەنداوەكەی دروستكرد”.

كەمێك لەمەوبەر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدانی لە توركیا بەهۆی بومەلەرزەكەوە بۆ 9057 كەس ڕاگەیاند، وێڕای بەرزبوونەوەی ژمارەی بریندارەكان بۆ 52079 كەس و داڕمانی 6444 تەلار و باڵەخانە.

بانكێكی عیراقی قەرزێكی 60 ملیۆن دیناری دەداتە هاووڵاتیان
پێشت بانكێكی عیراقی قەرزێكی 60 ملیۆن دیناری دەداتە هاووڵاتیان
بڕی پارەی پێشینەی خانووبەرە زیاد دەكرێت
دواتر بڕی پارەی پێشینەی خانووبەرە زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار