بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستەبازاڕە و نرخی دراوەكەش لە دابەزیندایە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 89 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە بەشێوەیەكی بەرچاو لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕووی لە دابەزین كردووە.


ئەمڕۆ چوار شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 89 ملیۆن و 236 هەزار و 314 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 61 ملیۆن و 297 هەزار و 629 دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 27 ملیۆن و 938 هەزار و 685 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 15 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و11 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 174 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار‌ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار.

 

وێنەگری سەرشەقام، وەستانی ژیان لە چرکەساتێکدا
پێشت وێنەگری سەرشەقام، وەستانی ژیان لە چرکەساتێکدا
جندرێس لە ناوەندی زەیتونەوە بۆ وێرانەترین شاری ڕۆژئاوای کوردستان
دواتر جندرێس لە ناوەندی زەیتونەوە بۆ وێرانەترین شاری ڕۆژئاوای کوردستان
ەیوەندیدار