جندرێس لە ناوەندی زەیتونەوە بۆ وێرانەترین شاری ڕۆژئاوای کوردستان



شارۆچکەی جندرێس ٪٧٥ی وێران بووە، زیاتر لە ٢٣٩ بینا داڕوخاون، نزیکەی نیوەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لە عەفرین لە جندرێسە.

شارۆچکەی جندرێس کەوتووەتە ڕۆژئاوای کانتۆنی عەفرین، تەنها ٢٠ کیلۆمەتر لە عەفرینەوە دوورە، مێژووی دروستکردنی ئەو شارۆچکەیە بۆ زیاتر لە ٢٧٣ ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.

شارۆچکەکە خاوەنی باشترین زەوی کشتوکاڵیە، ڕووبەری جندرێس ٣٥٠ کیلۆمەتر دووجایە، ١٠ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی لە جندرێس هەیە، ناوەندی سەرەکی بەرهەمهێنانی زەیتونە، ملیۆنێک و ٢٧٥ هەزار و ٥٦٠ داری زەیتون لەو ناوچەیەدا هەن، هەروەها ١٢ هەزار داری هەنار لێیە، ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ تۆن هەنار لە جندرێس بەرهەمدەهێنرێت.

شارۆچکەی جندرێسی ڕۆژئاوای کوردستان تەنها ١٨٥ کیلۆمەتر لە پارێزگای مەراشی باکوری کوردستان دوورە، کە چەقی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی شەشی ئەم مانگە بووە.

بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٢٣٩ باڵەخانەی شارۆچکەکە داڕوخاون، زیاتر لە نیوەی ئەو کەسانەی لە عەفرین بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە لە شارۆچکەی جندرێس بوون.

جندرێس لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە کانتۆنی عەفرینە، بەڵام لە ژێر دەستی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیادایە، ئێستا پێویستی زۆری بە هاوکاری هەیە، بەشێکی زۆری هاووڵاتیان هێشتا لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا، تا ئێستا ڕزگارنەکراون.

بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستەبازاڕە و نرخی دراوەكەش لە دابەزیندایە
پێشت بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستەبازاڕە و نرخی دراوەكەش لە دابەزیندایە
چەند كەسێك ئامادەی گرتنەخۆی كۆرپە ڕزگاربووەكەن
دواتر چەند كەسێك ئامادەی گرتنەخۆی كۆرپە ڕزگاربووەكەن
ەیوەندیدار