وێنەگری سەرشەقام، وەستانی ژیان لە چرکەساتێکدا



وێنەکان ڕەشوسپین، بەڵام چرکەساتێک بە هەموو جوانییەکانیەوە و وردەکارییەکەوە تۆماردەکات.

وێنەگری سەرشەقام هونەرێکی جیاواز، وەستانی ژیانە لە چرکەساتێکدا، ئەوەی ئەم هونەرە هەڵدەبژێرێت دەبێت پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەهێزێت و توانای ئارامگرییەکی باشی هەبێت، تا بتوانێت باشترین و جوانترین وێنە بگرێت.

دەروون نوری، ساڵانێکە بە کاری وێنەگرتنی سەرشەقامەوە سەرقاڵە، دەڵێت وێنەگری سەرشەقام پیشەیەکی ماندووکەر و چێژبەخشە، ئەو هەوڵدەدات زۆرینەی وێنەکانی بە ڕەشوسپی بێت، پێی وایە وێنە ڕەشوسپییەکان پەیامەکان باشتر دەگەیەنن، توانای وێنەگرەکە بۆ بەکارهێنانی ڕوناکی و سێبەر دەردەکەوێت، بەڵام لە وێنە ڕەنگاوڕەنگەکاندا ڕەنگەکان زیاتر لە پەیامەکە سەرنجی بینەرەکە ڕادەکێشێت.

هونەرمەندەکان گۆشەی بینین و تێڕوانینیان جیاوازترە، کاتێکیش دەبێتە وێنەگری سەرشەقام ئەو بەشە بچوکانەی ژیانمان نیشاندەدەن کە خۆمان سەرنجی نادەین.

بزووتنەوەی گۆڕان: هاووڵاتیان تووشی بێ متمانەیی بوون
پێشت بزووتنەوەی گۆڕان: هاووڵاتیان تووشی بێ متمانەیی بوون
بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستەبازاڕە و نرخی دراوەكەش لە دابەزیندایە
دواتر بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستەبازاڕە و نرخی دراوەكەش لە دابەزیندایە
ەیوەندیدار