چەند كەسێك ئامادەی گرتنەخۆی كۆرپە ڕزگاربووەكەن



وێنەكانی ئەو كچە ساوایەی كە بە شێوەیەكی موعجیزەیی لەژێر داروپەردوودا لەكاتی بوومەلەرزەكەی سووریادا لەدایك بوو لەو كاتەدا دایكی گیانی لەدەستدا، هاوسۆزی زۆر كەسی وروژاند، خواستی خۆیان بۆ بەخێوكردنی دەربڕی.

خانمە ئەكتەرێكی لوبنانی كە لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا ناوبانگی دەركرد بەناوی پاولینا، خواستی خۆی بۆ بەخێوكردنی ئەو كچە بچووكە ڕاگەیاند، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی،”خۆزگە كەسێك بزانێت چۆن بگاتە ئەو منداڵە، من ئامادەم بۆ بەخێوكردنی ئەو كچە بچووكە و تا دوا خولەكی ژیانم ئاگاداری بم”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەگەر كەسێك زانیاری هەیە، تكایە پەیوەندیم پێوە بكات”.

پاولینا، ئەندامی سەندیكای پیشەگەرانی مۆسیقا و گۆرانی وتنە لە لوبنان، ساڵانێكە لە فەرەنسا دەژی.

لە لایەكی دیكەوە، هیند بوماشمار، بێژەری مەغریبی پێشنیاری بەخێوكردنی ئەو كۆرپەیەی كردووە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی، “ئامادەم بۆ سپۆنسەر و بەخێوكردنی ئەو منداڵە، بەو پێیەی جگە لە خودا هیچ كەسێكی نییە و ئەگەر ڕێكارە یاساییەكان لە سوریا ڕێگەم پێبدەن “.

دەشڵێت،” ئەو زانیاریانەی كە تا ئێستا لە ڕێگەی لێكۆڵینەوەكانمەوە دۆزیمەتەوە، كۆرپەكە لە نەخۆشخانەیەكی عەفرینە، پزیشكەكەی دكتۆر هانی مەعروفە، پزیشكی پسپۆڕی منداڵانە، دایكی (ئوم ڕودەینە) (ئەبو ڕودەینا باوكی) لەگەڵ براكانی كۆرپەكە لە ژێر داروپەردوودا مردووە”.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەركەسێك ژمارەی دكتۆر هانی مەعروف دەزانێت، تكایە یارمەتیم بدات بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵیدا، حەز دەكەم بەخێویبكەم .

ئەو بێژەرە داوا دەكات پۆستەكەی بەشێوەیەكی فراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبكرێتەوە.

ئەم داواكاریانە بۆ لە خۆگرتنی كۆرپەلەكە دوای ئەوە هات كە ڤیدیۆی ساتی ڕزگاركردنەكەی لە شارۆچكەی جێندرێس لەڕۆژئاوای كوردستان لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە، دوای ئەوەی چەند پیاوێك لە داروپەردووی باڵەخانەیەكی وێرانكراو دەریانهێنا.

لە ڤیدیۆكەدا پیاوێك ئەو كۆرپەیەی بەدەستەوەیە و ڕادەكات، لەكاتێكدا ئەو كۆرپەیە ڕووتە و جەستە بچوكەكەی بە خوێن و تۆز داپۆشراوە و هێشتا وێڵاشی ناوكی فڕێنەداوە، جگە لەوەی كەشوهەواش نالەبارە و پلەكانی گەرما زۆر نزمن.

كۆرپەكە لەو ڕۆژەدا لەدایك بووە كە خێزانەكەی لە ژێر داروپەردوودا لە ڕۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا و بەتەنها ئەو ڕزگار كرا.

تیمەكانی بەرگری شارستانی دوای چەندین كاتژمێر گەڕان و ماندووبوون توانیان تەرمی ئەو خێزانە دەربهێنن.

كۆرپەكە لە نەخۆشخانەی جیهان لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان، لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە.

جندرێس لە ناوەندی زەیتونەوە بۆ وێرانەترین شاری ڕۆژئاوای کوردستان
پێشت جندرێس لە ناوەندی زەیتونەوە بۆ وێرانەترین شاری ڕۆژئاوای کوردستان
بناغەی دەوڵەتەکەت لە کاتی بوومەلەرزەدا دەردەکەوێت
دواتر بناغەی دەوڵەتەکەت لە کاتی بوومەلەرزەدا دەردەکەوێت
ەیوەندیدار