نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا



 

بۆ مانگی ڕابردوو، نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە لەنێوان 17 هەزار و 750 دینار بۆ 19 هەزار و 250 دینار دەبێت، هەروەها ئەو موەلیدانەی كە بەرنامەی كاركردنیان لە (7)ی بەیانی بۆ كاتژمێر (1)ی شەوە، نرخی ئەمپێریان لە نێوان (21) بۆ (23) هەزار دینارە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە (1\2\2023) لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان كۆبوەوە، بە گوێرەی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدە بە (59) دینار دیاریكرا، كەبە تێكڕایی موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (305) بۆ (330) كاتژمێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كارەبا لەنێوان (17750) بۆ (19250) دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە بەو پێیەی بەپێی ئەو پێوەرە هەژماردەكرێت كە بۆ موەلیدەكان دانراوە و كاتژمێری كاركردنیان تۆماردەكات.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، ئەو موەلیدانەی كە بەرنامەی كاركردنیان لە كاتژمێر (7)ی بەیانی بۆ  (1)ی شەوە، نرخی ئەمپێریان لە نێوان (21) بۆ (23) هەزار دینارە.

سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان ئەوە خراوەتە ڕوو، بەیانیان له‌ كاتژمێر(6:30) بۆ (8:00) ده‌بێت هه‌روه‌ها له‌ كاتژمێر (1) ی پاش نیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر (1) ی شه‌و له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته‌ كاره‌با بدرێت به‌ هاووڵاتییان.

باس لە ئەوەش كراوە،  پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی ئەوروپا ڕووبەڕووی كارەسات دەكاتەوە
پێشت كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی ئەوروپا ڕووبەڕووی كارەسات دەكاتەوە
ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕووسیا و ئەمریكا لە لێواری هەڵوەشاندنەوەدایە
دواتر ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕووسیا و ئەمریكا لە لێواری هەڵوەشاندنەوەدایە
ەیوەندیدار