كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی ئەوروپا ڕووبەڕووی كارەسات دەكاتەوە



 

زانایان هۆشدارییان دا لەوەی ئەوروپا لە لێواری كارەساتێكدایە، بەهۆی كەمبوونەوەی یەدەگی ئاوی ژێرزەوی.

لە مانگەكانی هاوینی ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا بەشێوەیەكی سەرسووڕهێنەر لە ئەوروپا وشكەساڵی سەریهەڵدا، بەجۆرێك ئاوی ڕووبار و بەنداوەكان كەمیكردووە، ئاوی ژێرزەویش بەئاستێك كەمبووەتەوە، چاوەڕوانی دروستبوونی كارەسات لێ دەكرێت.

لەو كاتەوە تا ئێستا ئاستی ئاوی ژێرزەوی بەردەوام لە دابەزیندایە، هیچ بەرزبوونەوەیەكی بەخۆیەوە نەبینیوە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت توێژینەوەیەكی نوێی بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، وشكەساڵی توند كاریگەری لەسەر كشتوكاڵی ئەو كیشوەرە دەبێت و دەبێتە هۆی كەمی وزەی بەرچاو، بەو پێیەی وشكبوونی بنی ڕووبارەكان و نەمانی ئاوی وەستاو بەشێوەیەكی توند كاریگەری لەسەر سروشت و خەڵك دروستكردووە.

لە ئەنجامی كەمبوونەوەی ئاو، كەمیی وزە لە ئەوروپا زیاتربووە، بەبێ ئاوی ساردكەرەوەی پێویست، وێستگەكانی وزەی ئەتۆمی لە فەڕەنسا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبای پێویست كێشەیان بۆ دروستبووە.

بەفر لە سەنتەری شارەكان دەبارێت
پێشت بەفر لە سەنتەری شارەكان دەبارێت
نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا
دواتر نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا
ەیوەندیدار