ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕووسیا و ئەمریكا لە لێواری هەڵوەشاندنەوەدایە



 

مەترسییەكان جدین و ئەمریكا هۆشداری بەپەلە دەدات

ئەمریكا، ڕووسیای تۆمەتباركرد بە پێشێلكردنی ڕێككەوتنی نیوستارت كە دواین ڕێككەوتنی تایبەت بە داماڵینی چەكی ناوەكییە لەنێوان دوو وڵاتەكەدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ڕاگیرانی پرۆسەكانی گەڕان و هەڵوەشاندنەوەی گفتووگۆكانی بڕیارلێدراو لەچوارچێوەی پەیماننامەكەدا لەلایەن مۆسكۆوە پێشێلككردنی ڕێككەوتنەكەن.

كۆمارییەكان كە زۆرینەی كۆنگرێس پێكدەهێنن داوایان لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بلینكن كردووە بە ڕووسیا ڕابگەیەنێت، پەیماننامەكەی پێشێلكردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا ڕێز لە پابەندبوونەكانی بە پەیماننامەی نیوستارت ناگرێت كە ئاسانكاری بۆ پشكنینەكان دەكات.

ڕاشیگەیاند، ڕووسیا ڕێگایەكی ڕوونی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنەكە بە تەواوەتی هەیە.

پەیماننامەی نوێی نیو ستارت

*لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوودا مۆسكۆ دواخستنی كۆبوونەوەیەكی ڕاگەیاند كە بڕیار بوو لە كۆتایی مانگی نۆڤەمبەر لە نێوان ڕووسەكان و ئەمریكاییەكان سەبارەت بە پشكنینەكان لە چوارچێوەی ئەم پەیماننامەیەدا ئەنجام بدرێت و واشنتۆنی بە “دوژمنایەتی” تۆمەتبار كرد.

*لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیا لە ئۆكراین، پەیوەندییەكانی نێوان دوو زلهێزی ئەتۆمی لە نزمترین خاڵدایە.

*دوایین كۆبوونەوەی ئەم لیژنەیە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2021.

*لە نامەیەكدا كە هەفتەی ڕابردوو بڵاوكرایەوە، سەرۆكی لیژنە كاریگەرەكانی كۆنگرێسی ئەمریكا جەختیانكردەوە، لێدوانەكانی ڕووسیا مەترسی پابەندبوون بە” بە پەیماننامەی نیو ستارتەوە” دەوروژێنن.

*ئەم پەیماننامەیە دوا ڕێككەوتنی دوولایەنەی لەم جۆرەیە، دوو زلهێزی ئەتۆمی گەورە لە جیهاندا بەیەكەوە دەبەستێتەوە.

*ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی لە مانگی یەكی ساڵی ٢٠٢١، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕێككەوتنەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ درێژكردەوە، تا ساڵی ٢٠٢٦.

*ئەم پەیماننامەیە لە ساڵی ٢٠١٠ واژۆ كراوە، جبەخانەكانی هەردوو وڵات سنووردار دەكات، بەجۆرێك بۆ هەریەكێكیان دەبێت لە ١٥٥٠ كڵاوی ئەتۆمی زیاتر نەبێت، ئەمەش بە بەراورد بەو ئاستەی پێشوو كە لە ساڵی ٢٠٠٢دا دانرابوو، نزیكەی لەسەدا ٣٠ كەمبووەتەوە.

نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا
پێشت نرخی كارەبای موەلیدە دیاریكرا
هاوكاريكردنی دارایی هەدەپە دەستیپێكرد
دواتر هاوكاريكردنی دارایی هەدەپە دەستیپێكرد
ەیوەندیدار