هاوكاريكردنی دارایی هەدەپە دەستیپێكرد



 

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، ئاشكرایكرد، هەزاران كەس لە سەرانسەری جیهانەوە پشتیوانی دارایی هەدەپە دەكەن.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارتەكەیدا ئاشكرایكرد”بۆ پشتگیری هەدەپە، شانۆكان نمایش دەكرێن و كۆنسێرتیش دەكرێت، هەمووان ڕۆژێكی خۆیان دەبەخشنە هەدەپە، لە وان، دایكێك دوو مەڕەكەی فرۆشت بۆ پشتیوانی هەدەپە، هاوڕێكانمان قسەیان لەگەڵ كرد و بەڵێنی سەركەوتنیان پێدا”.

هاوسەرۆكی هەدەپە سوپاسی لایەنگرانی كرد و ڕایگەیاند كە بەڵێنی سەركەوتنیان پێدەدات.

لە سەرەتای ئەم مانگە دادگای باڵای توركیا بڕیاری دا هەژماری بانكی هەدەپە بلۆك بكرێت و هاریكارییەكانی ئەو پارتە سەرەكییە كوردە لە گەنجینەی وڵاتدا ببڕدرێت لە كاتێكدا كە دۆسێی قەدەغەكردنی پارتەكە بە تۆمەتی پەیوەندی بە هێزی چەكدارییەوە لە ئارادایە.

پاش بڕیارەكەی دادگای دەستووری توركیا هەدەپە داوای لە لایەنگرانی كرد تا دەتوانن هاوكاری بكەن.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی توركیا لە 14 ی مانگی 5 ئەنجام بدرێت.

بەپێی یاسای پارتە سیاسییەكانی توركیا، ئەو پارتانەی لە دوایین هەڵبژاردندا بەشدارییان كردووە و بەربەستی گشتییان تێپەڕاندووە، ساڵانە هاوكاری داراییان پێدەدرێت. بەربەستی گشتی تێپەڕاندنی لەسەدا 7 ی دەنگەكانە، هەدەپە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی 2018 دا %12 ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە و خاوەنی 56 كورسییە لە پەرلەمانی 579 كورسیدا.

ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕووسیا و ئەمریكا لە لێواری هەڵوەشاندنەوەدایە
پێشت ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕووسیا و ئەمریكا لە لێواری هەڵوەشاندنەوەدایە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار