ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە



 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ‌ دەكات.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە.

فەرمانگەكە دەڵێت، كارنامەی كۆبوونەوەكە لەم بڕگانە پێكدێت:

بڕگەی یەكەم، تایبەتە بە خستنەرووی بەرنامەی دانووستانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، كە ئەمەش لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەخرێتەڕوو.

بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی بازاڕی كاغەزە داراییەكان لە هەرێمی كوردستان و لە بڕگەی كۆتاییشدا، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بابەتی چارەسەركردنی كێشەی دەستەبەری بانكی پڕۆژە وەستاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەخاتەڕوو.

هاوكاريكردنی دارایی هەدەپە دەستیپێكرد
پێشت هاوكاريكردنی دارایی هەدەپە دەستیپێكرد
هەنگاریا گەندەڵترین دەوڵەتی ئەوروپا دەرچوو
دواتر هەنگاریا گەندەڵترین دەوڵەتی ئەوروپا دەرچوو
ەیوەندیدار