كەرتی پەلەوەر بەرەو لەناچوون دەڕوات



لە ئێستادا تەواوی پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی مریشكی زیندوو لە هەرێمی كوردستان مەترسی مایەپووچبوون و لەناوچوونیان لەسەرە، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانیش دەڵێت، حكومەتی هەرێم كەمتەرخەمە

نازم عبدوڵا ، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند” حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتەواوەتی كەرتی پەلەوەری پشگوێخستووە هەربۆیە ئەو كەرتە بەرەو لەناوچوون دەڕوات كە ژیانی دەیان هەزار هاوڵاتی لەسەرە”.

دەشڵێت، خاوەن پرۆژەكان لە زاخۆ تا خانەقین كڕینی جوچك و عەلەف و دەرمانیان بە دۆلارە و بە دینار دەیفرۆشن لەبازاڕدا ئێستاش بەهۆی بەرزی دۆلار و بەردەوامی بەرزبونەوەی دۆلار خاوەن كێڵگەكان لە زیاندان تەنها لەیەك ڕۆژدا زیاتر لە ۱٠٠ خاوەن پرۆژە مایەپووچبوونی خۆیان ڕاگەیاندووە، بەشێكی زۆریان تووشی كێشەی كۆمەڵایەتی بوون ئەوكاتەی شتیان كڕیوە دۆلار بە ۱٤۷ هەزاربووە ئێستا بە ۱٦۷ هەزارە پارەكانیان هەموی دینارەو لە بازاڕی دۆلارەكە دانراوە و چاوڕێن دۆلار دابەزێت و ئەو قەرزەی لایانە بیدەنەوە”.

جەختیكردەوە” بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە ئێستادا هەر كیلۆیەك مریشك لەسەر خاوەن پۆژە ۳٥٠٠ دینارە، بەڵام لەئێستادا لەناو پڕۆژەكان دەفرۆشرێت بە ۱۸٥٠ دینار بەنزیكەی ۱۷٠٠ دینار لە زیاندان ، ئەوەش كەرتی پەلەوەر بەرەو داڕووخانی گەورەتر دەبات”.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، ئەگەر حكومەت دڵسۆزەو بەخەم كەرتی بەرهەمی ناو خۆیە با پلانێك دابنێت ئەوانەی خاوەنی پرۆژەن دیناریان لێوەربگرێت و دۆلاریان بەنرخی بانكی مەركەزی بداتێ تا وەك پشتیوانییەك لەم كەرتە كاربكەن كە ماوەی چوارساڵە داوادەكەین بازاڕ بۆ كەرتی پەلەور بدۆزنەوە، بەڵام هەتا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە”.

مەهەپە: ئەردۆغان كاندیدمان دەبێت
پێشت مەهەپە: ئەردۆغان كاندیدمان دەبێت
فەرماندەیەكی سووپای پاسداران كوژرا
دواتر فەرماندەیەكی سووپای پاسداران كوژرا
ەیوەندیدار