فەرماندەیەكی سووپای پاسداران كوژرا



 

بەپێی سەرچاوە سەربازییەكان، فەرماندەیەكی سووپای پاسدارانی ئێران لە هێرشەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سنووری عێراق و سووریادا كوژراوە.

بەپێی زانیارییەكان، فەرماندەیەكی سەربازیی سووپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ دوو كەسی دیكە لە میلیشیا عێراقییەكانی سەر بە ئێران لە هێرشە ئاسمانییەكەی سنووری قائیم و ئەلبوكەمال لەنێوان عێراق و سووریادا كوژراون.

ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی سووریا بڵاویكردەوە، ڕۆژی دووشەممە پاش هێرشكردن بۆ سەر كاروانێكی بارهەڵگری چەكوكەرەستەی سەربازی لە خاكی عێراقەوە بۆ سووریا، یەكێك لە فەرماندە سەربازییەكانی ئێران كە ناوی ئاشكرا نەكراوە، بە ئۆتۆمبێل چووەتە شوێنی ڕووداوەكە و لەلایەن فڕۆكەی بێ ‌فڕۆكەوانەوە كراوەتە ئامانج و لەگەڵ دوو كەسی دیكەی سەر بە میلیشیاكان كوژران.

ڕۆژێك پێشتر هێرشی ئاسمانی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرایە سەر كارگەیەكی سەربازی لە شاری ئەسفەهانی ئێران.

لەبارەی لایەنی هێرشبەرەوە زانیاری جۆراوجۆر بڵاودەكرێنەوە، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، بە ئەگەری زۆرەوە ئەو هێرشانە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلعەرەب، ئیسرائیل كاتێكی گونجاوی بۆ لێدان لە ئێران دیاریكردووە، كاتێك ئێران لەناوخۆیدا دووچاری چەندین قەیران بووەتەوە و لە دەریشەوە لە ژێر گووشارێكی نێودەوڵەتی دایە.

ڕۆژی ڕابردوو ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی ئیسرائیلی كرد، لەوێ لەگەڵ كاربەدەستانی ئەو دەوڵەتەدا كۆبووەوە، هەردوولایان ڕایانگەیاند بە هیچ جۆرێك ڕێگانادەن ئێران چەكی ئەتۆمی هەبێت.

 

كەرتی پەلەوەر بەرەو لەناچوون دەڕوات
پێشت كەرتی پەلەوەر بەرەو لەناچوون دەڕوات
بانکی ناوەندی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دەکات
دواتر بانکی ناوەندی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دەکات
ەیوەندیدار