هەولێر شێركۆ و ئاسۆ دەبات بۆخۆی



لە ماوەی گواستنەوەكانی ئەم زستانە، یانەی هەولێر لە بەستنی بۆند لەگەڵ هەریەك لە شێركۆ كەریم و ئاسۆ ڕۆستەم یاریزانانی هەڵبژاردەی عیراق، نزیكدەبێتەوە.


بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكانی عیراق”یانەی هەولێر بەشێوەیەكی بەهێز چۆتە سەر هێڵ، تا بۆند لەگەڵ ئاسۆ ڕۆستەم و شێركۆ كەریم یاریزانانی هەڵبژاردەی عیراق ببەستێت لەماوەی گواستنەوەكانی ئەم زستانە، لەو بارەیەشەوە هەولێر هەنگاوی باشی بۆ پەلكێشكردنی یاریزانەكان هەڵناوە”.

بە وتەی ئەو سەرچاوانە”ئاسۆ ڕۆستەم بۆندەكەی لەگەڵ سالمیەی كوێتی هەڵوەشاندۆتەوە، بەو هۆیەی شایستە داراییەكانی ڕادەستنەكراوە، لە هەمان كاتدا یانەی كوێتی كوێتی دەستبەرداریی خزمەتەكانی شێركۆ كەریم بووە، بەو هۆیەی بڕوای بە تواناكانی یاریزانە نەبووە”.

یانەی هەولێر لەئێستادا لە ڕیزبەندی پانزەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی عیراقە و 13 خاڵی هەیە.

 

 

مۆسكۆ وەڵامی پلانە ئەتۆمییەكەی واشنتن دەداتەوە
پێشت مۆسكۆ وەڵامی پلانە ئەتۆمییەكەی واشنتن دەداتەوە
نۆ تاقیگەی زانستی بەنوێترین ئامێری زانستی سەردەمیانە  لە هەرێم دروست دەكرێت
دواتر نۆ تاقیگەی زانستی بەنوێترین ئامێری زانستی سەردەمیانە لە هەرێم دروست دەكرێت
ەیوەندیدار