هاتووچۆی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەسەر كارپێكردنی كامێرای خێرايی (پۆینت تو پۆینت) دەدات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە كامێراكانی چاودێری خێرایی (پۆینت تو پۆینت) تەنھا لەرێگاوبانەكانی دەرەوەی شار كاری پێ دەكرێت و ئەو سستەمە لە كاركردنی كامێرای خێرایی لەناو شاری سلێمانی پەیڕەو ناكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەكەیدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، كامێراكانی چاودێری خێرایی (پۆینت تو پۆینت) تەنھا لەرێگاوبانەكانی دەرەوەی شار كاری پێ دەكرێت و ئەو كامێرایانەی لەناو شار و گۆڕەپان و گەڕەكەكان دانراون بەھیچ جۆرێك پەیوەندی بەھاتوچۆ و بواری خێرایی و شۆفێری نیە و بۆ پاراستنی باری ئەمنی وئاسایشی شاری سلێمانییە.

جەحتیشی كردۆتەوە، ئەو كامێرانەی، كە لە ئێستا و ئایندە لە ناوشار كاردەكەن بەسستەمی وەن پۆینتە.

ڕوونكردنەوەیەك دەربارەی كامێراكانی كاركردن بە پۆینت تو پۆینت:
دوابەدوای روونكردنەوەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی دەربارەی كامیراكانی چاودێرێ خێرایی كە تیایدا شێوازی كاركردنی ئەوكامێرانە و راست كردنەوەی ئەو ھەڵەتێگەیشتنانەی پێشتر كرابوون لەمیكانیزمی كاركردنی ئەو سستەمەی ناسراوە بە خاڵ بۆ خاڵ یاخود پۆینت تو پۆینت وە راستی بابەتەكە كە تەنھا لەرێگاوبانەكانی دەرەوەی شار كاری پێ دەكرێت و ئەو سستەمە لە كاركردنی كامێرای خێرایی لەناو شاری سلێمانی پەیڕەو ناكرێت.
ھەندێك پەیجی و بەمەبەست وبەئەجێنداێكی مەبەستدار وئاراستە كراو راستییەكانیان بەلاڕێ برد وھەستان بە بڵاوكردنەوەی ھەواڵێك كە وێنەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی عەقید بەختیار محمد و ئەو كامێرانەی ئێستا لەقۆناغی دانانە لە زۆرینەی شەقامە سەركی و گۆرەپان و گەڕەكەكانی ناوشاری سلێمانی كە بەھیچ جۆرێك پەیوەندی بەھاتوچۆ و بواری خێرایی و شۆفێری نیە وە ڕای گشتییەیان بەلارێ برد كە گوایە ئەمانە كامێرای ھاتوچۆن و قسەكانی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی راست نین و بەشێكی بەرچاوی ھاوڵاتییان لەسۆشیال میدیادا كەوتنە ژێر ئەو كاریگەرییە ،ئێمە بەر لەوەی روونكردنەوەی زیاتر بدەین بەڕای گشتی چەغت لەوە دەكەین، كە وێنەی نموونەی ئەو كامێرانەی بڵاوكراوەتەوە لە تەنیشت وێنەی بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی كار و گرێبەستێكی جیاوازە و دوور و نزیك پەیوەندی بەھاتوچۆ و پرسی خێرایی وتیژڕەوی نیە، بە ڵكو بۆ پاراستنی باری ئەمنی وئاسایشی شاری سلێمانییە و ھەركەس ولایەنێك وپەیج ومیدیایێك و رۆژنانەوانێك دەتوانێت بەدواداچونی بۆ بكات .
لێرەوشەوە دووپاتی دەكەینەوە كە كار كردنی كامێراكانی خێرایی بەپێی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوخۆ و كۆمپانیای ئێرلی فیوچەر دانانی ٢٢٥ كامێرای چاودێرێ خێراییە لەو جێگایانە كە پێویست بێت بەسستەمی پۆینت تو پۆینتە كە لە سنوری رێگاوبانەكانی دەرەوی شارە كە بەپێی ئامارەكانی گیان لەدەستانی ھاوڵاتییان بەڕووداوەكانی ھاتوچۆ پشك وڕێژە و ژمارەی ھەرە گەورە لەو سنوور وجێگایانەیە، و ئەو كامێرانەی كە لە ئێستا و ئایندە لە ناوشار كاردەكەن بەسستەمی وەن پۆینتە . وخوازیارین ( ئەگەر ) ئەو كەس پەیچ وكەناڵانەی راگەیاندن وسۆشیال میدیادا پەرۆش ودڵسۆزی سەلامەتی خەڵكن ئەوا پێویستە خەڵكی لەئەنجامی خێرایی ورووداوكانی ھاتوچۆ ووریابكەنەوە نەوەكو كۆمەڵگا فێری یاساشكێنی وجنێودان بكەن .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

يۆنسكۆ: عیراق تەنیا 6% لە فێركاریدا خەرج دەكات
پێشت يۆنسكۆ: عیراق تەنیا 6% لە فێركاریدا خەرج دەكات
بەهۆی گرانی نرخەكەی هاوسەران لە فلیپین وێنە لەگەڵ پیاز دەگرن
دواتر بەهۆی گرانی نرخەكەی هاوسەران لە فلیپین وێنە لەگەڵ پیاز دەگرن
ەیوەندیدار