بەهۆی گرانی نرخەكەی هاوسەران لە فلیپین وێنە لەگەڵ پیاز دەگرن



هاوسەران لە فلیپین لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکانیاندا بە چەپکە گوڵی پیاز وێنە دەگرن، چونکە کەمیی پیاز لە بازاڕدا پێگەیەکی ڕەمزی ئەفسوناوی پێبەخشیوە.

بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی (تەلەگراف)، یاریكردن بە نرخی پیاز لەلایەن باندەكانی قۆرخكارییەوە لە وڵاتەکەدا وای كردووە خۆراكێكی سەرەکی لە چێشتخانەکەدا ببێتە سەوزەیەكی دەگمەن، لە کاتێکدا کۆنگرەی فلیپین لێکۆڵینەوەی کردەوە، بۆ ئەوەی بزانێت بۆچی لە ماوەی چەند مانگێکدا نرخی پیاز زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە.

هەر بۆیە هاوسەرەکان لە فلیپین ڕوو لەو شتە دەکەن، کە ئەمڕۆ بۆتە شتێکی زۆر نایاب و گران، پیازی بریقەدار بە دەستە گوڵی گوڵەبەڕۆژە دەگۆڕن ئەگەر بیانەوێت چەپكە گوڵێكی ناوازە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیان زیاد بکەن.

بووک لیکا پوری-نۆبیس تەمەن ٢٨ ساڵ، خەڵکی شاری ئیلۆیلۆیە، بە چەپکە گوڵێکی ٥ کیلۆگرامییەوە بە كەژاوەی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا ڕۆیشت.

باقی ئامادەبووان بازنی پیازیان لەسەر مەچەکیان داناوە، لە کاتێکدا ساحێب بووکەکان بە تاجە گوڵینەی پیازەوە بەناو كەژاوەی ئاهەنگەكەدا دەڕۆیشتن.

ئەمە لەكاتێكدایە، نرخی پیاز لە 200 پێسۆوە (3.72 دۆلار) بۆ هەر کیلۆیەک لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە بەرزبۆتەوە بۆ ٦٠٠ پێسۆ (١١.١٥ دۆلار) لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣، سەرەڕای جێگیربوونی ڕێژەی بەرهەمهێنان و خواست.

هاتووچۆی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەسەر كارپێكردنی كامێرای خێرايی (پۆینت تو پۆینت) دەدات
پێشت هاتووچۆی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەسەر كارپێكردنی كامێرای خێرايی (پۆینت تو پۆینت) دەدات
نەورۆز ڕووبەڕووی شورتە دەبێتەوە
دواتر نەورۆز ڕووبەڕووی شورتە دەبێتەوە
ەیوەندیدار