يۆنسكۆ: عیراق تەنیا 6% لە فێركاریدا خەرج دەكات


ڕێكخراوی يۆنسكۆ بۆ پەروەردە و كلتور و زانستەكان “يۆنسكۆ” ڕایدەگەیەنێت، عیراق تەنیا 6%ی قەبارەی خەرحی ساڵانەی بۆ كەرتی فێركاریی تەرخان دەكات.

پاوڵۆ فۆنتانی بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕێكخراوەكە لە عیراق لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەو ناكۆكیانەی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ڕوویاندا، كاریگیرییان لەسەر منداڵ و خستنەبەرخوێندنیان دروستكردووە، بە تایبەت لەڕووی جۆریی فێركارییەوە كە بە یەكێك لە ئاڵەنگارییەكانی ئێستادا دادەنرێت”.

بە وتەی فۆنتانی”پشكی فێركاریی لە عیراق نزیكەی 6%ی كۆی گشتی خەرحی گشتی ساڵانە پێدەكدەهێنێت”.

بەڕێوەبەری نوسینگەی یۆنسكۆ لە عیراق دەڵێت”بۆ فێركارییەكی جۆری، ڕێگە بۆ خوێندكاران خۆش دەبێت بچنە بازاڕی كار و تێكەڵبوون لەگەڵ كۆمەڵگە، لەگەڵ بەردەوامبوونی پشتیوانی لە فێركاریی پیشەیی و سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی”.

كادرێكی یەكێتی: باشی پەیوەندی یەكێتی و پارتی دەبێتە مایەی خێر بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان
پێشت كادرێكی یەكێتی: باشی پەیوەندی یەكێتی و پارتی دەبێتە مایەی خێر بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستان
هاتووچۆی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەسەر كارپێكردنی كامێرای خێرايی (پۆینت تو پۆینت) دەدات
دواتر هاتووچۆی سلێمانی ڕوونكردنەوە لەسەر كارپێكردنی كامێرای خێرايی (پۆینت تو پۆینت) دەدات
پەیوەندیدار