دادگای پاریس بڕیاریدا هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا ڕابگرێت



سەرۆكی دامەزراوەی عێراقی بۆ لێكۆلینەوەی ئابوری و سیاسی ڕایدەگەیەنێت ، دادگای پاریس بڕیاریدا هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ توركیا ڕابگرێت.

‎محەمەد حوسێن، سەرۆكی دامەزراوەی عێراقی بۆ لێكۆلینەوەی ئابوری و سیاسی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، دادگاكەی پاریس بڕیاری خۆیدا لە سەر كەیسی هەناردەكردنی نەوتی كوردستان لە توركیاوە, هەواڵی خراپ بەڕێگاوەیە بۆ توركیاو هەرێمی كوردستان.

پێشتر عێراق لەسەر ڕێگا نەدانی توركیا بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێی بۆرییەوە، سكاڵای دژی توركیا تۆماركردووە، داوای ٢٦ ملیار دۆلار قەرەبوو لە توركیا دەكاتەوە، هاوكات ڕێگاگرتن لە بەردەوامی هەناردەكردنی نەوت.

بەپێی زانیارییەكان ئەگەر بڕیارەكە دەرچوو بێت ، دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ نایاسایی بوونی یاسای نەوت و گاز، دەبێتە دووەم گورز لە حكومەتی هەرێم و پێدەچێت دۆخێ نوێ بهێنێتە ئاراوە.

سێ شاخەوانی خەڵكی مەهاباد ڕفێنران
پێشت سێ شاخەوانی خەڵكی مەهاباد ڕفێنران
عیراق؛ گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی لەسنووری ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ راگرت
دواتر عیراق؛ گواستنەوەی ناسنامەی باری شارستانی لەسنووری ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ راگرت
ەیوەندیدار