پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق؛ سیاسەتێكی نوێ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگرێتە بەر



كوتلەی ئیشراقەی كانون لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دابەزینی بەردەوامی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی كە رەنگدانەوەی خراپی لەسەر رەوشی ئابووری هاووڵاتیان هەیە، بانكی ناوەندی عیراقیش دەڵێت،” سیاسەتێكی نوێ و میكانیزمێكی جددی بۆ دەرچون لە “بنبەست”ی بەرزی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی دەگرنەبەر”.

كوتلەی ئیشراقەی كانون لەپەرلەمانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كۆمەڵێك پەرلەمانتار لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بەوەكالەت كۆبوونەتەوە، بۆ تاوتوێكردنی هۆكارەكانی دابەزینی بەردەوامی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، كە رەنگدانەوەی خراپی لەسەر رەوشی ئابوری هاووڵاتیان هەیە و بۆتە هۆی دروستكردنی بارگرانی و زیادبوونی نرخی كەرەستە و كەلوپەلی سەرەتایی لە بازاڕی ناوخۆدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی كاریگەر كردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و قاچاخی دراو، هەروەها گرتنەبەری ڕێگەی پێویست و كاریگەر بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پارێزگاری بانكی ناوەندی جەختی لەسەر پەسەندكردن و جێبەجێكردنی سیاسەتێكی نوێ لەلایەن بانكی ناوەندی و پەرەپێدانی میكانیزمی جددی بۆ دەرچون لەم دۆخە چەقبەستوەی ئێستای وڵات كردۆتەوە.

 

پشدەر؛ شیرینی فرۆشێك داخرا كە هیچ ناونیشانێكی نەبووە و بە شاراوەیی كاری كردووە
پێشت پشدەر؛ شیرینی فرۆشێك داخرا كە هیچ ناونیشانێكی نەبووە و بە شاراوەیی كاری كردووە
مۆسكۆ: ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ناتۆ نزیكە
دواتر مۆسكۆ: ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ناتۆ نزیكە
ەیوەندیدار