مۆسكۆ: ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ناتۆ نزیكە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، ئاكامی كۆبوونەوەكەی ناتۆ لە بنكەی ئاسمانی “ڕامشتاین” كە تێیدا ڕەوانەكردنی چەكی زیاتر بۆ كێیڤ پەسەندكرا، بەڵگەیەكی ترە لەسەر تەواو لەئەستۆنەگرتنی بەرپرسیارێتی خۆرئاوا و خواستی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوە.


ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی “سپۆتنیك”ی ڕووسی لە زاری ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاوە بڵاویكردەوە”ئاكامی كۆبوونەوەكە بەشێوەیەكی ڕوون لەئەستۆنەگرتنی بەرپرسیارێتی خۆرئاوای دەرخست و سەلماندی كە خواستی ڕووبەڕووبوونەوەى هەیە”.

بە وتەی زاخارۆڤا “ئەوان خەمی هیچ كەسێكیان نییە لەسەر خاكی ئۆكراینا، لەئێستاشدا دەردەكەوێت كە لە خەمی هاووڵاتیانی خۆشیاندا نیین، چونكە تانكەكان بە تەنیا بەڕێناخرێن”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت”ئەوانەی لەكەڵ كەتیبەی تانكەكاندا دەڕۆن، دەبێت بزانن حكومەتەكانیان چ چارەنوسێكیان بۆ هەڵبژاردوون”.

پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق؛ سیاسەتێكی نوێ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگرێتە بەر
پێشت پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق؛ سیاسەتێكی نوێ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگرێتە بەر
ڕۆناڵدۆ لە یەكەم تاقیكردنەوەدا دەرنەچوو
دواتر ڕۆناڵدۆ لە یەكەم تاقیكردنەوەدا دەرنەچوو
پەیوەندیدار