مامۆستایەكی ئاینی لەجوانڕۆ 17 ساڵ زیندانیدەكرێت



سەیفوڵڵا حوسێنی، مامۆستای ئایینیی خەڵكی جوانڕۆ لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سزای ١٧ ساڵ بەندكردن، ٧٤ زەر بە قامچی، ٢ ساڵ دوورخستنەوەی بۆ ئەردەبیل و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە مەكتەب قورئانی كوردستان” سزای ٦ ساڵ بەندكران، بە تۆمەتی “چالاكی بڵاوكردنەوە دژی دەوڵەت” سزای ١٥ مانگ بەندكران، بە تۆمەتی “هاندانی خەڵك بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات” سزای ٦ ساڵ بەندكران، “بێ ڕێزیكردن بە دامەزرێنەری كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران” سزای ٢ ساڵ و شەش مانگ بەندكران، “تێكدانی ڕەوشی گشتی” سزای ١٥ مانگ بەندكردن و ٧٤ زەربە قامچی، داماڵینی بەرگی مامۆستایی و ٢ ساڵ دوورخرانەوەی بۆ ئەردەبیل بەسەردا سەپێندرا.

بڕیاری دادگا و سزا سەپێندراوەكان بەسەر سەیفوڵڵا حوسێنی، پێش نوێژی مزگەوتی خاتەمولئەنبیا لە جوانڕۆ ڕۆژی چوار شەممە بە بنەماڵەكەی ڕاگەیەندراوە.

رۆژی سێشەممە ئەو مامۆستا ئاینییە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە نێو ماڵەكەی خۆیدا دەستگیركراوە.

 

خەمیس خەنجەر: “نابێت دەست بۆ بژێوی خەڵكی هەرێم ببرێت”
پێشت خەمیس خەنجەر: “نابێت دەست بۆ بژێوی خەڵكی هەرێم ببرێت”
بڕیاری دەستگیركردنی ژمارەیەك وەزیری پێشووی عێراق دەردەكرێت
دواتر بڕیاری دەستگیركردنی ژمارەیەك وەزیری پێشووی عێراق دەردەكرێت
ەیوەندیدار