خەمیس خەنجەر: “نابێت دەست بۆ بژێوی خەڵكی هەرێم ببرێت”



سەرۆكی ھاوپەیمانی سەروەریی، خەمیس خەنجەر ڕایگەیاند، نابێت دەست بۆ بژێوی و سامانی خەڵكی هەرێمی كوردستان ببرێت بە شێوەیەك كە دژایەتی ئەو لێكتێگەیشتنە سیاسییانە بكات كە حكوومەتی ئێستای عێراقی لەسەر پێكهێندرا.

خەمیس خەنجەر وەك كاردانەوەیەك لەبەرامبەر بڕیاری دادگای باڵای فیداڵیی عێراق بە نادەستووریی بوونی بڕیارەكانی حكوومەتی پێشوو و ئێستای عێراق بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە.

سەرۆكی ھاوپەیمانی سەروەریی نووسیوویەتی: “هێزە نیشتمانییەكان هەوڵی زۆریان دا لەپێناو دەستەبەركردنی سەقامگیریی لە وڵاتدا و هیچ دامەزراوەیەك لە عێراقدا ناتوانێت جارێكی دیكە هەڕەشە لەم سەقامگیرییە بكات”.

خەمیس خەنجەر كە سەرۆكی گەورەترین فراكسیۆنی سوننەیە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پێشتریش لەگەڵ هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان و رەوتی سەدر هاوپەیمانیی هەبوو، بە رەخنەگرتن لە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدرالی عێراق نووسیوویەتی: “كوردستان كەسوكاری ئێمەن و نابێت بە شێوەیەك كە دژایەتی ئەو تێگەیشتنە سیاسیانە بكات كە حكوومەتی ئێستای لەسەر پێكهێندرا، دەست بۆ بژێوی و سەروەت و سامانیان ببرێت”.

بڕیارێكی مێژوویی لەبارەی تانكە ڕۆژئاواییەكانەوە درا
پێشت بڕیارێكی مێژوویی لەبارەی تانكە ڕۆژئاواییەكانەوە درا
مامۆستایەكی ئاینی لەجوانڕۆ 17 ساڵ زیندانیدەكرێت
دواتر مامۆستایەكی ئاینی لەجوانڕۆ 17 ساڵ زیندانیدەكرێت
ەیوەندیدار