نرخی نەوت دابەزی



نرخی نەوتی خاو بەهۆی خاوبوونەوەی ئابووری جیهانی و زیادبوونی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكایی كە هاوكاتە لەگەڵ بوژانەوەی داواكاریی لەسەر سوتەمەنی لە چین كە بە گەورەترین هاوردەكاری سوتەمەنى لە جیهاندا دادەنرێت، ڕووی لە دابەزین كرد.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 30 سەنت و بەڕێژەی 0.3% دابەزی و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 87.89 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی بە بڕی 35 سەنت و بەڕێژەی 0.4% دابەزی و نرخی بەرمیلێكی بە 81.27 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

ئەوانەی مامەڵە بە نەوتەوە دەكەن لەم هەفتەیەدا چاوەڕوانی دەرچوونی ڕاپۆرتە بازرگانییەكانن كە پێشبینی دەكرێت ئاماژە بە بەهێزی ئابوورییە جیهانییەكان بكەن لە وەرزی بڵابوونەوەی ڕاپۆرتی قازانجەكان.

 

لە سلێمانی مووچەی خانەنشینی بەکارتی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت
پێشت لە سلێمانی مووچەی خانەنشینی بەکارتی ئەلکترۆنی دابەشدەکرێت
هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ بە مووچەی زیاتر لە 350 هەزار ڕادەگەیەنرێت
دواتر هەلی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانكۆ بە مووچەی زیاتر لە 350 هەزار ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار