ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە



 

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر چەند بابەتێك بەڕێوەدەچێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، خستنەڕوی دەرەنجامی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بەغداد لە رۆژی (11/1/2023) و كۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆكایەتییە فیدڕاڵییەكان و كۆبونەوەی وەزاری نێوان شاندی دانوستانكاری هاوبەش سەبارەت بە دۆسییەكانی دارایی و بودجە و نەوت تاووتوێدەكرێت.

خستنەڕوی راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، سەبارەت بەجێبەجێكردنی بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی نەوتی سپی و دوابەرەو پێشچونی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوت، لەرۆژی (11/1/2023). سەبارەت بەجێبەجێكردنی رێككەوتنی ناردنی بەشەنەوتی سپی هەرێم بابەتێكی دیكەی كۆبوونەوەكەیە.

بەشی سێهەمی كۆبوونەوەكەش بریتنییە لە خستنەڕوی راپۆرتی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان سەبارەت بە بەرەوپێشچونەكانی جێبەجێكردنی پلانی هەرێمی كوردستان بۆ مافەكانی مرۆڤ (2021 بۆ 2025).

پارێزگاری سلێمانی لەبارەی كارەبای پێنجوێنەوە بڕیاری دا
پێشت پارێزگاری سلێمانی لەبارەی كارەبای پێنجوێنەوە بڕیاری دا
فڕۆكەیەك كەوتە خوارەوە
دواتر فڕۆكەیەك كەوتە خوارەوە
ەیوەندیدار