فڕۆكەیەك كەوتە خوارەوە



 

ئەمڕۆ یەكشەممە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگر بە 72 سەرنشینەوە لە نیپاڵ كەوتەخوارەوە.

ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە، فڕۆكەكە لەسەر رێڕەوی فڕینی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پۆخارا لە نیپاڵ كەوتووەتە خوارەوە و تا ئێستا زانیاری لەبارەی قوربانیان و ڕزگاربووانەوە لەبەردەستدا نییە.

فڕۆكە سەر بە هێڵی ئاسمانی یێتی بووە و هێڵەكە ڕایگەیاندووە لەنێو فڕۆكەكەدا 68 سەرنشین و چوار كارمەندی تیمی فڕۆكەكە هەبوون.

بەپێی هەواڵەكە، تیمەكانی فریاگوزاری چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیش دەستیانپێكردووە.

ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە
یەرەكە ناسنامەی سێ شەهیدی ڕاگەیاند
دواتر یەرەكە ناسنامەی سێ شەهیدی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار