پارێزگاری سلێمانی لەبارەی كارەبای پێنجوێنەوە بڕیاری دا



 

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڵێنی جێبەجێكردنی داواكاری هاووڵاتیانی پێنجوێنی تایبەت بە باشكردنی ڕەوشی كارەبای شارۆچكەكە دا.

هەڤاڵ ئەبوبەكر ڕایگەیاند ” بە بڕیاری وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆوە كارەبای قەزاكە چاكدەكرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستیش سیستمی زیرەك بۆ زامنكردنی كارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت‌و لەسەر داوای خەڵكی پێنجوێن پشكی كارەبای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە ئەمڕۆوە لە پشكی كارەبای پێنجوێن نامێنێت”.

ڕاشیگەیاند “پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینكردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاكەمان”.

ماوەی چەند ڕۆژێكە هاووڵاتیانی شارۆچكەی پێنجوێن خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە و ڕێگای مەرزەكانی باشماخ و سەیرانبەندیان داخستووە، داوای باشكردنی كارەبا و دابینكردنی نەوتی سپی و خزمەتگوزاری دەكەن.

كەنەكە ڕەوشی چوارپارچەی كوردستانی تاووتوێكرد
پێشت كەنەكە ڕەوشی چوارپارچەی كوردستانی تاووتوێكرد
ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار