ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

یوڤانتۆس یه‌ک هه‌نگاوی ماوه‌ ‌بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی دوو بۆندی گه‌وره‌  !

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس به‌رده‌وامه‌ له‌هه‌وڵه‌کانی بۆ توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌ی یانه‌ و ته‌نها هه‌نگاوێکی ماوه‌ بۆندی دوو یاریزانی به‌توانا و ناودار یه‌کلایی بکاته‌وه‌.

لوچیانۆ مودجی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی پێشوی “بیانکۆنێری” به‌ میدیاکانی ئیتاڵیای ڕاگه‌یاندووه‌، ئیداره‌ی خانمه‌ پیره‌که‌ زۆر نزیکن له‌ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی بۆندی هه‌ریه‌ک له‌ جواو کانسێلۆ و میلینکۆڤیچ ساڤیچ.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و که‌سایه‌تییه‌، جواو کانسێلۆی پورتوگالی به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی بۆندی پێشکه‌شکراوی یوڤانتۆسی کردووه‌ و له‌ئێستادا به‌فه‌رمی ئیداره‌ی یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ چیتر ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به‌ پێکهاته‌ی خانمه‌ پیره‌که‌وه‌ بکات، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌ی ساڤیچی سڕبی قورستره‌، چونکه‌ به‌رپرسانی یانه‌ی لازیۆ ئاماده‌نین به‌ که‌متر له‌ ١٠٠ ملیۆن یورۆ ده‌ستبه‌رداری گه‌وهه‌ره‌که‌یان بن، پێشتریش ڕێگریان له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد کرد بۆ گواستنه‌وه‌ی.

له‌م باره‌یه‌وه‌ “کالچیۆ میرکاتۆ” نوسیویه‌تی: مان یونایتدو یوڤانتۆس بۆ گواستنه‌وه‌ی ساڤیچ ده‌که‌ونه‌ ململانێیه‌کی قورسه‌وه‌، به‌ڵام له‌کۆتاییدا یوڤی گره‌وه‌که‌ ده‌باته‌وه‌.

جیهانی

(به‌وێنه‌) گه‌ڕانه‌وه‌ی ستافی به‌لجیکا و ئینگلته‌را و پێشوازیکردنیان له‌لایه‌ن هه‌زاران هانده‌ره‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا و ئینگلته‌را به‌پله‌ی سێیه‌م و چواره‌مه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ وڵاته‌کانیان و ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش به‌نسبه‌ت مێژووی چه‌ند ساڵی ڕابردووی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌ زۆر گونجاو بوو، بۆیه‌ هانده‌ران و یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را و به‌لجیکا به‌خێرهاتنه‌وه‌ی گه‌رموگوڕیان کردن، به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژارده‌ی “شه‌یتانه‌ سوره‌کان” که‌ له‌لایه‌ن هه‌زاران هانده‌ر و پادشای وڵاته‌وه‌ به‌خێرهاتنه‌وه‌یان کرا…

هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیکا

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(به‌وێنه‌) هانده‌رانی کرواتیا و فه‌ره‌نسا به‌م شێوه‌یه‌ ئاهه‌نگ و خۆشیان تێکه‌ڵ به‌ گریان کرد !

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ یاریگای “لوجێنکی”  سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی کرواتیا (٤ – ٢) به‌ده‌ستهێنا و به‌ چنینه‌وه‌ی نازناوه‌که‌ بۆ دووه‌مجار له‌مێژوویاندا مێژوویه‌کی نوێیان نوسییه‌وه‌.

ئه‌م دیمه‌نانه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ هانده‌ران له‌کاتی ده‌ربڕینی خۆشییه‌کان و ئاهه‌نگێڕانیانه‌وه‌ بۆ خه‌مباری و گریانی کرواتیه‌کان…

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(به‌وێنه‌) گه‌یشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی تۆرینۆ له‌ ئیتاڵیا

خه‌ڵک

ئه‌مڕۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی گه‌یشته‌ شاری تۆرینۆ و بڕیاره‌ له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا به‌فه‌رمی بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ یوڤانتۆس ئیمزا بکات و پێشکه‌شی هانده‌رانی “لاڤیکیا سنیۆرا” بکرێت…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین