ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دادگای فیدڕاڵی عێراق، لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان روونكردنەوە دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئاشكرایدەكات، نەریتی یاسایی رێگە بە دادگای فیدراڵی نادات بۆچوونی خۆی بخاتەڕوو لەسەر سكاڵایەكی یاسایی، تا ئەو كاتە بڕیارێكی یاسایی یەكلاكەرەوە لەبارەیەوە دەردەچێت، لەبەر ئەو هۆكارە داوای راگرتنی هەمواری یاسای هەڵبژاردنیان رەتكردووەتەوە.

ئیاس ساموك وتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگا بە سەرۆكایەتی مەدحەت مەحمودو تەواوی ئەندامانی دادگا كۆبوونەوەیەكی لەسەر پێنج داواكاری ئەنجامدا، كە داوادەكەن دادگا جێبەجێكردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن رابگرێت.

وتیشی، بڕیاردان لەسەر ئەو داواكارییانە بە سلبی یان ئیجابی بەبێ گوێگرتن لە وەڵامی لایەنی بەرانبەر، لایەنگری بۆ داواكارییەكە دروستدەكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆچوونی خۆمان ناحەینەڕوو تا دەرچوونی بڕیاری یاسایی لەسەر سكاڵاكە و بەوهۆیەشەوە سكاڵای ڕاگرتنی كاركردن بە یاسا هەمواركراوەكەیان ڕەتكردۆتەوە.

پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی شەشی ئەم مانگەیدا، یاسای هەڵبژاردنی هەمواركردەوەو بڕیاریدا بە ژماردنەوەی دەستی تەواوی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان‌و هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی دەرەوەو دەنگدانی تایبەتی هەرێمی كوردستان‌و دەنگدانی مەرجداری ئاوارەكانی عێراق.

لای خۆشیانەوە ژمارەیەك لە لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن تانە بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق دەدەن و بە نایاسایی لەقەڵەمی دەدەن.

عێراق

بەڤیدیۆ: ئۆتۆمبێلێكی هێزە ئەمنییەكان خۆپیشاندەرانی عێراق دەكاتە ئامانج

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا ئەوە نیشان دەدات كە ئۆتۆمبێلێكی هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەوڵی ئەوە دەدات خۆپیشاندەران بكاتە ئامانج، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەپێی یاساكانی عێراق، پاراستن و سەلامەتی خۆپیشاندان چەسپێنراوە، بەڵام لە رۆژانی رابردوودا هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە چەندین شێوە هێرشیان كردوەتەسەر خۆپیشاندەران، بەشێوەیەك چەندین خۆپیشاندەر كوژران و بە دەیانیتریش بریندار بوون.

سەبارەت بە هۆكاری ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكانی عێراق، ماجید خەیات بەڕێوەبەری ناوەندی لێكۆڵینەوەو لێكۆڵینەوە میدیاییەكانی عێراق بە ماڵپەری (العربیە)ی راگەیاند، دوای نزیكەی شەش مانگ لە راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعشدا كێشە ئابوورییەكان جارێكیتر بوونە كێشەی سەرەكی هاووڵاتیان، هەربۆیە خۆپیشاندان‌و ناڕەزایەتییەكان بۆ ئەو مەبەستە دەستی پێكرد بەتایبەت لەو ناوچانەی كە نەوتیان هەیە.

كلیك بكە بۆ بینینى تۆمارە ڤیدیۆییەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بانگەشەی دەستپێكردنی شۆڕشی چەكداری لە عێراق گەرمە

خەڵك-بەشی هەواڵ

دەنگۆی دەستپێكردنی شۆڕشی چەكداری لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عێراقدا گەرمترین پرسە، هەرچەندە حكومەت سانسۆری زۆری خستوەتەسەر تۆڕەكان.

میدیاكانی عێراق لەزاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویانكردەوە، كە سبەینێ‌ خۆپیشاندانی چەكداری لە شارەكانی باشور و چەند شوێنێك لە ناوەڕاستی عێراق بۆ داواكردنی مافە سەرەتاییەكان بەڕێوەدەچێت.

چەند ماڵپەڕێك لەزاری سەرچاوەكانەوە ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە، خۆپیشاندەران بە چەكەوە شوێنە گشتییەكان دادەخەن، بەڵام پارێزگاری لە شوێنە گشتییەكان دەكرێت و فەرمانگەكانی حكومەت ناگرێنە ئامانج.

جەزنەزر بەتیخ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای واست لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوكراونەتەوە دورن لە راستییەوە، بەڵكو ئەوەی هەیە سەرۆك هۆزەكان، چالاكان و خۆپیشاندەران داوای مافەكانیان دەكەن، نەك بە چەك رووبەڕووی حكومەت ببنەوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا تەئكیدی كردۆتەوە، خۆپیشاندەران خۆیان لە رووبەڕبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان دەپارێزن و هێرش ناكەنەسەر هیچ فەرمانگە و دامەزراوەیەكی نەوتی.

بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە لەكاتێكدایە كە لەناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و بەتایبەتی لە شاری رومادییەوە پشتگیری خۆپیشاندانەكانی بەسرە و باشوری عێراق دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

واشنتن پۆست: داعش بە خێرایی دەگەڕێتەوە بۆ عێراق

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی واشنتن پۆست-ی ئەمریكایی ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە، رێكخراوی داعش هەوڵ دەدات لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا سەرلەنوێ بگەڕێتەوە بۆ عێراق و ژمارەیەك كردەی تیرۆرستی جێبەجێدەكات.

رۆژنامەكە لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردووە، داعش كۆتایی پێنەهاتووە لە عێراق بە تەواوی و لێدوانەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە دەڵێت “سەركەوتنی ئێستا لە عێراق بەسەر داعشدا 98%ە” كۆتایی هاتنی داعشی رەتكردەوە بە تەواوی.

بەپێی رۆژنامەكە، رێكخراوی داعش خۆڕێكخستنەوەی لە عێراق سەرلەنوێ دەستپێكردووە سەرباری شكستە گەورەكانی رابردووی.

ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەم گەڕانەوە خێرایەی داعش دوای نەگرتنەبەری رێوشوێنی خێرا دێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو شارانەی داعش چۆڵی كرد لەگەڵ گەمارۆنەدانی لە رووی ئەمنییەوە، كە كارئاسانی كرد بۆ دووبارە بڵاوبونەوەی شانەكانی لەو ناوچانەدا بۆ جارێكی دیكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
ریکلام

کوردستان

دوایین