زانکۆی کۆبانێ ڕێوڕەسمێکی بۆ واژۆکردنی کتێبێك له‌باره‌ی فۆلكلۆری كۆبانێ ڕێكخست



زانکۆی کۆبانێ لە یەکەم ساڵیادی کۆچی دوایی نووسه‌ر عارف حسۆ، ڕێوڕەسمێكی بۆ واژۆکردنی کتێبی ( به‌رهه‌ڤۆكه‌ك ژ فۆلكلۆرا كۆبانێ) ی ئه‌م نووسه‌ره‌ ڕێکخست.

له‌مباره‌یه‌وه‌ شەرڤان موسلیم، هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ دوێنێ ڕایگەیاند، نووسه‌ر عارف حسۆ مامۆستا بووە لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کۆبانێ، سه‌رقاڵی ئامادەکردنی کتێبێک بووە کە باس لە فۆلکلۆری ناوچه‌ی کۆبانێ دەکات.

ئاماژەی بەوەکرد، لە کتێبەکەدا ناوی گوندەکانی کۆبانێ و ئەدەبیاتی زارەکیی تێدایە، جگە لەوەی دابونەریتی ئەم ناوچەیە و ناوی هۆزه‌كانی دەخاتەڕوو، هاوکات کتێبەکە بە بەرهەمێکی فیکری ئەدەبی دادەنرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، زانکۆی کۆبانێ لیژنەیەکی پسپۆری پێکهێنا کە وانە و ڕه‌شنووسه‌كانی (عارف حسۆ) ی کۆدەکردەوە و ئامادەکردنی کتێبەکەی تەواو کرد، چونکە نووسه‌ر پێش چاپکردنی كتێبه‌كه‌ کۆچی دوایی کرد.

هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ باسی لەوەکرد، زانکۆی کۆبانێ تێچووی چاپکردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی کتێبەکەی له‌ ئه‌ستۆگرتووه‌، نزیکەی ٢٠٠ دانه‌ی له‌ کتێبەکە چاپکردووە و لە مەڕاسیمێكی واژۆکردندا بێ بەرامبەر کتێبەکە دابەشکرا.

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ١٠ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە
پێشت سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ١٠ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە
ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی بەغدا کەوتەوە
دواتر ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی بەغدا کەوتەوە
ەیوەندیدار