ئاگرێکی گەورە لە بازاڕێکی بەغدا کەوتەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، ئاگر لە یەکێک لە بازاڕەکانی شاری بەغدای پایتەخت کەتووەتەوە و بەهۆیەوە بەشێکی زۆر لە دوکان و کۆگاکانی بازاڕەکە سوتاون و زیانی گەورەیان پێگەیشتووە.

پۆلیسی بەغدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە زۆر گەورەبووە و بەهۆیەوە چەندین دووکان و کۆگای گەورە سووتاون و ڕووداوەکەش بەدیاریکراوی لەشەقامی فەلەستین ڕوویداوە.

باسی لەوەش کردووە، دوای کەتەنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی بەخێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، وتیشی بەشێک لەو کۆگایانەی سووتاون تایبەتبوون بە کەرەستە کارەباییەکان.

پۆلیسی بەغدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئاگرەکە زیانی بە دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکان گەیاندووە، بەڵام ئەو جۆرە هەواڵانە لەراستییەوە دوورن.

هاوکات، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا مانگی ئاب زیاتر لە ١٨ هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەعێراقدا تۆمارکراوە.

زانکۆی کۆبانێ ڕێوڕەسمێکی بۆ واژۆکردنی کتێبێك له‌باره‌ی فۆلكلۆری كۆبانێ ڕێكخست
پێشت زانکۆی کۆبانێ ڕێوڕەسمێکی بۆ واژۆکردنی کتێبێك له‌باره‌ی فۆلكلۆری كۆبانێ ڕێكخست
بەم دوعایه بڵێن ئامین!
دواتر بەم دوعایه بڵێن ئامین!
ەیوەندیدار