سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: ١٠ هەزار هەلی کارمان ڕەخساندووە



ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵی ٢٠٢٣ لەبواری وەبەرهێناندا ساڵێکی نمونەیی بوو بۆ هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەریگەی کارکردن لە ١٥١ پرۆژەی وەبەرهێناندا توانراوە نزیکەی ١٠ هەزار هەلیکار لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێندرێت.

محەمەد شوکری باسی لەوەشکرد، ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەت لە داهاتوودا ئاسانتر دەبێت، چونکە ئێستا دەسەڵاتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگاکان و ئیدارە خۆجێییە سەربەخۆکاندایە لە هەرێمی کوردستان.

وتیشی، دەستەی وەبەهێنانی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری زیاتر دەکات بۆئەوەی وەبەرهێنەران بتوانن لەزووترین کاتدا موڵەتەکانیان وەربگرن و لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستاندا کارەکانیان ڕابپەڕێنن.

هاوکات، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان وتی: وەبەرهێنان لەکوردستان، ڕوو لە فراوانییە و لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەبەهای زیاتر لە ١٧ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەکوردستان کراوە.

یەکەم بەرپرسی کورد بە هۆی خراپیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە دەستیلەکارکێشایەوە
پێشت یەکەم بەرپرسی کورد بە هۆی خراپیی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە دەستیلەکارکێشایەوە
زانکۆی کۆبانێ ڕێوڕەسمێکی بۆ واژۆکردنی کتێبێك له‌باره‌ی فۆلكلۆری كۆبانێ ڕێكخست
دواتر زانکۆی کۆبانێ ڕێوڕەسمێکی بۆ واژۆکردنی کتێبێك له‌باره‌ی فۆلكلۆری كۆبانێ ڕێكخست
ەیوەندیدار