ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەبدولمەهدی لەگەڵ پارتی پێكهینانی حكومەت تاوتوێ‌ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی راسپێدراوى عيراق، لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ‌ دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی عادل عەبدلمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو، بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ پێنج شەممە، عەبدولمەهدی چاوی بە وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتووە، لە سەرەتای چاوپێكەوتنەكە، وەفدەكەی پارتی پیرۆزبایی لە عەبدولمەهدی كردووە بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”هەردوولا، دۆخی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت و كارنامەی حكومەتی داهاتوو، و كاریی پێكەوەیی لەپێناو یەكخستنی هەوڵەكان باسكراوە، جەختیش لەسەر خستنەگەڕی تەواوی تواناكان كراوەتەوە بۆ خزمەتكردن بە هاوڵاتییان”.

پارتی دیموكراتی كوردستان، لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق، هەڵوێستێكی توندی بەرانبەر لایەنە عیراقییەكان دەربڕی، تەنانەت هەڕەشەی بایكۆتكردنی پرۆسەی سیاسیشی كرد لە بەغدا، بەڵام لەم ماوەیەی دوایی بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، حزبەكە بەچەند مەرجێكی دیاركراو، دەیەوێت بەشداریی لە حكومەتی داهاتووی عیراقدا بكات.

عێراق

بۆ پشتیوانیكردنە لە عەبدولمەهدی
بەرهەم ساڵح داوایەك لە هێزە سیاسییەكان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، داوا لە هێزە سیاسییەكان دەكات، پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بكەن لە پێكهێنانی كابینە وەزارییەكەی.

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە”بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، پێشوازیی لە وەفدێكی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی محەمەد تەمیم كردووە، و ئەندامانی وەفدەكەش پیرۆزباییان لە سەرۆك بەرهەم ساڵح كردووە بەبۆنەی گرتنەدەستی پۆستەكەی، و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستووە لە خزمەتكردن بە عیراق و عیراقییەكان”.

بەپێی بەیاننامەكە”بەرهەم ساڵح جەختی لەسەر گرنگی یەكخستنی دید و هەڵوێستەكان كردووە لە قۆناغی داهاتوو، و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە بتوانێت بەرەنگاریی رووبەڕبوونەوەكان ببێتەوە” داواشی لە هێزە سیاسییەكان كردووە”پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بكەن لە پێكهێنانی كابینە وەزارییەكەی، وێڕای پاڵپشتی لە جێبەجێكردنی بەرنامە حكومییەكەی، تا بتوانێت خواستەكانی گەلی عیراق بهێنێتەدی”.

سەرۆك كۆماری عیراق، تەئكیدی لە” گرنگی رێزگرتن لە سەروەری دەستور لەلایەن هەموو هێزە سیاسییەكان و جێبەجێكردنی كردۆتەوە، بە جۆرێك كە ببێتە مایەی زامنكردنی مافەكانی گەلی عیراق بە هەموو پێكهاتەكانی”.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە 2ی تشرینی یەكەمی 2018، عادل عەبدولمەهدی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو راسپارد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حوكمەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ماوەیەكە هەندێك لەو وەزارەت و فەرمانگەكان چەند گرێبەستێكی بەپەلەیان ئیمزاكردووە كە لەدەرەوەی یاسا و رێنماییەكانن داواش لە سەرۆك كۆماری عیراق دەكات رێگری بكەن لەو رێكارە نادەستوری و نایاساییانە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حوكمەتی عیراق بلاویكردەوە، ماوەیەكە هەندێك لەو وەزارەت و فەرمانگەكان چەند گرێبەستێكی بەپەلەیان ئیمزاكردووە كە لەدەرەوەی یاسا و رێنماییەكانن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، عادل عەبدولمەهدی داوای لە هەریەك لە بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عیراق كردووە، رێگری بكەن لەو رێكارە نادەستوری و نایاساییانە.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ئەو وەزارەت و فەرمانگەكان ئەو جۆرە كارانە رابگرن، هەروەها داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كردووە چاودێری ئەو حاڵەتانە بكەن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، حكومەتی داهاتوو سەرجەم ئەو فەرمانانە رەتدەكاتەوە، كە لەدەرەوەی رێكارە دەستوری و یاساییەكانن، چونكە ئەركی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە لەئێستادا تەنیا راپەڕاندنی ئەركی رۆژانەیە، هەركەسێك دژی یاسا و دەستور مامەڵە بكات ئەوا خۆی رووبەڕووی سزا دەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدی کابینەکەی ڕادەگەیەنێت

خەڵک-

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو عادل عەبدولمەھدیی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت، ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، وەک ئەوەی نوسینگەی رۆژنامەوانیی ناوبراو ئاماژەی پێکردووە.

نوسینگەی رۆژنامەوانیی عادل عەبدولمەھدیی ڕایگەیاند: عادل عەبدولمەھدی بە نیازە ھەفتەی داھاتوو ناوی ئەندامانی کابینەکەی ڕابگەیەنێت، لە ئێستادا ناوبراو لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرکردە و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان لە پەیوەندیدایە، بۆ ئەوەی وادەیەکی گونجاو بۆ ئەو بابەتە دیاریبکرێت.

عادل عەبدولمەھدی لە رۆژی ٢٠١٨/١٠/٢ ڕاسپێردرا بۆ پێکھێنانی حکومەت، بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەی ٣٠ رۆژدا بتوانێت حکومەت پێکبھێنێت، ئەگەر نا ئەرکەکە ڕادەستی کەسێکی تر دەکرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەتوانێت خزمەتی هاوڵاتیان بکات؟

کوردستان

دوایین