گرفتی خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکی گەرمیان بێ چارەسەر ماوەتەوە



ڕۆژی شەممە، خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی گەرمیان لەبەردەم گردی دەباشان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، داوادەکەن گیروگرفتی کۆلێژەکەیان چارەسەربکرێت.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، وەک خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی گەرمیان بەردەوامین لە ناڕەزایەتی دەربڕین و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن، چونکە لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوودا لایەنی بەرپرس و وەزارەتی خوێندنی باڵا خەمساردبووە لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی کۆلێژەکەمان، کە خۆی دەبینێتەوە لە چەند پێداویستییەکی بنچینەیی کە پێویستن بۆ بەڕێوەبردنی کۆلێژی پزیشکی، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی بەرپرس وەڵامی نەداوینەتەوە.

کێشە و گرفتەکانی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی گەرمیان بریتیە لە، نەبوونی ستافی ئەکادیمی بۆ وانەوتنەوە بە خوێندکاران کە پێویستی بە زیاتر لە ٧٠ بۆ ٨٠ دکتۆر هەیە بەڵام تەنها ١٣ دکتۆریان هەیە، نەبوونی نەخۆشخانەی فێرکاری و تاقیگەی پزیشکی، لەگەڵ دانپێدانەنانی بڕوانامەکانیان لەلایەن عێراق.

زیاتر لە شەش هەفتەیە خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی گەرمیان بەردەوامن لە بایکۆت و ئەنجامدانی ناڕەزایەتی بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان، هاوکات خوێندکاران داوادەکەن لە کۆلێژی پزیشژت زانکۆی گەرمیان بگوازرێنەوە بۆ کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی دیکەی شارەکانی هەرێم.

خوێندکاران ڕایانگەیاند، چارەسەرکردنی گرفتەکەیان لای وەزارەتی خوێندنی باڵایە، بەڵام تا ئێستا وەزیری خوێندنی باڵا وەڵامی نەداونەتەوە و ئامادەنییە لەگەڵیان کۆبوونەوە ئەنجامبدات.

هیندۆراس باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل کشاندەوە
پێشت هیندۆراس باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل کشاندەوە
بلینکن “واشنتۆن داوای ئاگربەستی مرۆیی لەغەززە دەکات”
دواتر بلینکن “واشنتۆن داوای ئاگربەستی مرۆیی لەغەززە دەکات”
ەیوەندیدار