هیندۆراس باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل کشاندەوە



وڵاتی هیندۆراس بڕیاریدا باڵیۆزخانەکەی بەهۆی پێشێل کارییەکانی سوپای ئیسرائیل بەرامبەر خەڵکی مەدەنی فەلەستین و کوشتنیان باڵیۆزخانەکەی لە ئیسرائیل بکێشێتەوە.

ئێنریکی ڕینا وەزیری دەرەوەی هیندۆراس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، لەبەرامبەر ئەو حاڵەتە مرۆییە ناخۆش و سامناکەی لە هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستین لە کەرتی غەززە پێیدا تێدەپەڕن حکومەتی هیندۆراس ڕۆبەرتۆ مارتینێز باڵیۆزی خۆی لە ئیسرائیل بانگهێشتی پایتەخت دەکات بۆ گفتوگۆکردنی کشانەوەی لەو وڵاتە.

ئەوەش لەکاتێکداەی ڕۆژی سێشەممە، حکومەتی پۆلیڤیا پچڕانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیاند، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەسەرکەرتی غەززە.

پێشتریش هەریەکە لە کۆڵۆمبیا و چیلی باڵیۆزی خۆیان لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل کشاندەوە بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل یاساکانی جەنگ و یاسا نێودەوڵەتییەکانی لەبواری مرۆیی پێشێل کردووەو تاوانی کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە.

باران و ڕەشەبا زیانی بە کارەبای چەند گەڕەکێک گەیاند
پێشت باران و ڕەشەبا زیانی بە کارەبای چەند گەڕەکێک گەیاند
گرفتی خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکی گەرمیان بێ چارەسەر ماوەتەوە
دواتر گرفتی خوێندکارانی کۆلیژی پزیشکی گەرمیان بێ چارەسەر ماوەتەوە
ەیوەندیدار